ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا یان ڕۆژاوای ئەمریکی یان ویلایەتەکانی ڕۆژاوا (بە ئینگلیزی: Western United States) ناوچەیەکی جوگرافی و کولتووری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکایە. زۆرجار ئەمریکییەکان ئاماژە بە ویلایەتی ڕۆژاوا دەکەن وەک دوا ویلایەت کە کۆچبەران تێیدا نیشتەجێبوونە، بەڵام کالیفۆرنیا لە زۆربەی ویلایەتەکانی ڕۆژاوای ناوەڕاست کۆنترە. چەند ساڵێک پێش جەنگی سەربەخۆیی ئەمریکا قەشە ئیسپانییەکان چوونە کالیفۆرنیا بۆ بانگەشەی ئایینی مەسیحی. لە سەدەی نۆزدەھەمدا کالیفۆرنیا و ئۆریگۆن پێش زۆرێک لە ویلایەتەکانی ڕۆژھەڵات پەیوەندییان بە ئەمریکاوە کرد.
ڕۆژاوای ویلایەتە یەکگرتووەکان
ڕۆژاوای ئەمریکی، ڕۆژاوای دوور | |
---|---|
چەپ-ڕاست لە سەرەوە: ئاسمانی لۆس ئانجلەس، گرەند کەنیۆن، پارکی نەتەوەییی یەلۆستۆن، ئاسمانی بۆیس، ئەنجێڵز لاندینگ، ماونت ڕینیەر، ئاسمانی سیاتڵ | |
ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتە ڕۆژاوایییەکان کەمن، چونکە ملیۆنان دۆنم زەوی پاکیزە و دەست لێنەدراو لەم ویلایەتانەدا لە شێوەی پارکی نیشتمانیدایە و لە دەستی حکوومەتی فیدراڵیدایە. پارکە نیشتمانییەکانی یۆسمایت و یێڵۆوستۆن و سیکۆیا و دێت ڤالی ھەموویان لەم ناوچانەدا ھەڵکەوتوون. ئەم پارکە نەتەوەییانە شوێنێکن بۆ ئەوەی ئەمریکییەکان چێژ وەربگرن و کاتە بەتاڵەکانیان بەسەر بەرن، ھەروەھا چالاکییەکانی وەک ماسیگرتن، کەمپکردن، گەشتکردن بە پێ، بەلەم سواری، بڕینی دار چالاکی تر ئەنجام بدەن.
بەشەکانی باشووری ویلایەتە ڕۆژاوایییەکان پێشتر سەر بە مەکسیک بوون و ئەمریکا ئەم ویلایەتانەی بە خاکەکەیەوە لکاند دوای شەڕەکانی لەگەڵ مەکسیک لە نێوان ساڵانی ١٨٤٦–١٨٤٨. بۆیە کاریگەری کولتوور و داب و نەریتی مەکسیکی لەم بەشانەدا بە ڕوونی دەبینرێت و ڕێژەیەکی بەرزی دانیشتووانی ئەو ناوچانە بە ڕەچەڵەک ئەمریکی-مەکسیکین.
- وەک دووەم گەورەترین شاری ویلایەتە یەکگرتووەکانی ڕۆژاوا، لۆس ئەنجلۆس بەناوبانگە بە پیشەسازی فیلمی ھۆلیوود. بەھۆی گەشەسەندنی خێرای لۆس ئەنجلۆس و بوونی دۆڵی سلیکۆن لە نزیک سان خۆسێ، کالیفۆرنیا بووەتە پڕ دانیشتووترین ویلایەتی ئەمریکا. بەگشتی ژمارەی دانیشتووانی ویلایەتە ڕۆژاوایییەکان ڕێژەیەکی بەرزی گەشەسەندنیان ھەیە؛ ھەروەھا، لاس ڤێگاس و ویلایەتی نیڤادا، کە بە ناوەندی قومار لە جیھاندا ناسراون.
- ئەلاسکا کە باکووریترین ویلایەتی ئەمریکایە، شوێنی چەند کەسێکی بەھێزە. زۆربەی ناوچەی ئەلاسکا بەشێکە لە ناوچەکانی پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان یان پارکە نەتەوەیییەکان. ھاوایی تاکە ویلایەتی ئەمریکایە کە ژمارەی ئەمریکییەکان بە ڕەچەڵەک ئاسیایی زیاترە لە ژمارەی ئەمریکییەکانی بە ڕەچەڵەک ئەورووپی. بێگومان لە سەرەتای ھەشتاکانی سەدەی ڕابردووەوە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ئاسیا کۆچیان کردووە بۆ کالیفۆرنیا، بە تایبەت لۆس ئەنجلۆس.
بەناوبانگترین نووسەرانی ڕۆژاوا بریتین لە: جۆن شتاینبێک کە ڕۆمانی ترێی توڕەیی نووسیوە، و زەین گرای، لەدایکبووی ئۆھایۆ و لە کالیفۆرنیا دەژی، کە ڕۆمانێکی ناوداری نووسیووە کە وێنەیەکی ئایدیالیستی سەرەتایییەکان دەخاتە ڕوو ڕۆژاوا.
شوێنە بەناوبانگەکانی ڕۆژاوا بریتین لە بورجی شەیتان لە ویلایەتی وایۆمینگ (دەتوانرێت ئەم تاوەرە لە فیلمی «بەریەککەوتنی نزیک لە جۆری سێیەم» ببینرێت) و پردی کەوانە لە ویلایەتی یوتا کە گەورەترین پردی سروشتییە لە جیھاندا.