چیرۆکی ترسی ئەمریکی
چیرۆکێکی ترسناکە / From Wikipedia, the free encyclopedia
چیرۆکی ترسی ئەمریکی (بە ئینگلیزی: American Horror Story) زنجیرەیەکی بەندگریی ئەنتەلۆژیی تەلەڤیزیۆنیی ترسیی ئەمەریکییە، لە لایەن ڕاێین مۆرفی و براد فلچاکەوە دروست کراوە. ھەر وەرزێکی وەکو نیمچە زنجیرەیەک وایە، چیرۆک و و کارەکتەر و بەسەرھاتی ھەر وەرزێکی جیاوازە لە وەرزەکانیتری، کاراکتەر و بەسەرھاتەکانیان خاڵی سەرەتا و ناوەند و کۆتاییان ھەیە. ھەندێک بەشی ھەر وەرزێکی لە ڕووداوی ڕاستەقینە وەرگیراوە. تاکە دوو ئەکتەر کە لە ھەموو وەرزەکان بەشدار بوون ئیڤان پیتەرس و سارا پاوڵسنە.
چەشن | دراما ترس |
---|---|
دانەر | راێین مۆرفی براد فلچاک |
ئەکتەران | ئیڤان پیتەرز جەسیکا لاینج سارا پاولسۆن فرانسیس کۆنرۆی لیلی رایب دینیس ئۆھاری |
وڵاتی بەرھەمھێنەر | ویلایەتە یەکگرتووەکان |
زمان | ئینگلیزی |
ژمارەی وەرزەکان | ٤ |
ژمارەی ئەڵقەکان | ٥١ |
بەرھەمھێنەری جێبەجێکەر | دانتی دی لۆریتو راێین مۆرفی براد فلچاک تیم ماینەر |
ماوەی پەخش | ٣٩–٦٣ خوولەک بۆ ھەر زنجیرەیەک |
تۆڕ | FX |
بڵاوبوونەوەی ڕەسەن | ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١١ – بەردەوامە |
ماڵپەڕی فەرمی |
وەرزی یەکەمی کە دواتر ناوی لێنرا چیرۆکی ترسی ئەمریکی: خانووی کوشتن، بەسەرھاتەکانی لە لۆس ئەنجیلۆژ، کالیفۆرنیا لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەست پێدەکات، تیشک دەخاتە سەر گواستنەی ماڵی خێزانێک بۆ خانووەیەک کە تارمایی و خێوی دانیشتووانی پێشووی تێیدا ماوە، وەرزی دووەمی بە ناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: خەڵوەتگە پەخشکرا، بەسەرھاتەکانی بۆ ساڵی ١٩٦٤ لە ماساچووسیتس دەگەرێتەوە و باس لە کارمەندان و نەخۆشە دەروونییەکانی خەڵوەتگەیەک دەکات، وەرزی سێیەمی بە ناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: جادوو پەخشکرا، ڕووداوەکانی لە ساڵی ٢٠١٣ لە لوزیانا ڕوو دەدات کە تێیدا جادووگەرەکان ڕووبەری ئەوانە دەبنەوە کە ھەوڵی نەمانیان دەدەن، وەرزی چوارەمی بەناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: نماییشی نامۆکان پەخشکرا، تیشک دەخاتە سەر یەکێک لەو تیپی کەمانەی نماییشە نامۆکانی ئەمریکا کە ماونەتەوە لە فلۆریدای ساڵی ١٩٥٢.
بۆ یەکەم جار زنجیرەکە لە ئابی ٢٠١١ەوە پەخشکرا، بەردەوامە تا ئێستا و بۆ وەرزی پێنجەمیش نوێکراوەتەوە. وەرزی پێنجەمی، بە ناوی چیرۆکی تری ئەمریکی: ھۆتێل بڵاوکرایەوە و ڕووداوەکانی لە لۆس ئەنجیلۆس، کالیفۆرنیای ساڵی ٢٠١٥، باس لە کارمەند و میوانەکانی ھۆتێلێکی سەروو سروشت دەکات. لە وەرزی شەشەم، کە بە ناوی چیرۆکی ترسی ئەمریکی: ڕۆانۆکی پەخش کرا، بەسەرھاتەکانی ناوی لە کارۆلینا و لە ساڵی ٢٠١٦ ڕوودەدات، تیشک دەخاتە سەر چەند ڕووداوێکی سەروو سروشت لە خانووچکەیەکی کیڵگەیەکی بەجێماو. وەرزی حەوتەمی بە ناوی چیرۆکی ترسی ئەمەرکی: کاڵت پەخش کرا، لەم وەرزە کە لە شوێنکی خەیاڵی برۆوکفیڵد ھایت لە مێشیگان ڕوودەدات، باس لە کارە تیرۆریستەکانی کاڵتێکی تیرۆرستی دوای ھەڵبژاردەکانی ئەمەریکای ساڵی ٢٠١٦ دەکات.
زنجیرەکە لە کەناڵی (FX) لە ئەمریکا پەخش دەکرێت. لە ١٢ ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، بۆ وەرزی ھەشتەم و نۆیەم نوێ کراوەتەوە.
ھەرچەندە پێشوازی بۆ ھەر وەرزێکی جیاواز بووە، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی، چیرۆکی ترسی ئەمریکی، بە شێوەیەکی باش لە لایەن ڕەخنەگرانی تەلەفزیۆنی پێشوازی لێکراوە، بە تایبەت لە ڕووی نواندنی ئەکتەرەکانی، بە تایبەتی جێسیکا لانگ، کە دوو خەڵاتی ئێمی و یەک خەڵاتی گۆڵدون گلۆب و خەلاتێکی سکرین ئاکتەری گاڵد بۆ نواندنەکانی لەو زنجیرەیە بردەوە. ھەروەھا کاثی بەیتز و جێمیس کرۆمویڵ، ھەر یەکەیان خەڵاتێکی ئێمییان بۆ نواندنەکانیان بە دەست ھێنا، لە کاتێکدا لەیدی گاگاش خەڵاتێکی لە گۆڵدون گلۆپ برد. زنجیرەکە بە شێوەیەکی بەردەوام ڕایتینگی بەرزی لە تۆڕی FX تۆمار کردووە. وەرژی یەکەمی بەرزترین ڕێژەی بینینی لە ساڵی ٢٠١١ لە بەشی زنجیرە نوێکان تۆمار کردووە.