پیاوی
From Wikipedia, the free encyclopedia
پیاوی یەکێکە لە ویلایەتەکانی بەڕازیل کە دەکەوێتە ھەرێمی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە. ئەم ویلایەتە ١٫٦٪ی دانیشتووانی بەڕازیلی ھەیە و ٠٫٧٪ی بەرھەمی ناوخۆیی بەرازیل بەرھەم دەھێنێت.[1][2][3]
پیاوی کورتترین کەناری ھەیە لە ھەموو ویلایەتێکی کەنار دەریای بەرازیل بە درێژی ٦٦ کم (٤١ میل)، پایتەختەکەی تێرێسینا تاکە پایتەختی ویلایەتە لە باکووری ڕۆژھەڵات کە دەکەوێتە ناوەوە. ھۆکاری ئەمەش ئەوەیە، بە پێچەوانەی باقی ناوچەکە، پیاوی سەرەتا کۆلۆنی کراوە بۆ ناوەوە و ھێواش ھێواش بەرەو زەریا فراوان بووە، نەک بە پێچەوانەوە. لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ویلایەتەکە، پارکە نەتەوەیییەکەی سێرا دا کاپیڤارا یەکێکە لە شوێنەوارە جیھانییەکانی یونسکۆ. پارکەکە زیاتر لە ٤٠٠ شوێنی شوێنەواری تێدایە و گەورەترین چڕبوونەوەی تابلۆی بەردییە لە جیھاندا، لە دیمەنێکدا کە کانیۆن و کاتینگا زاڵن بەسەریدا[4]