پزیشکیی ژنان
From Wikipedia, the free encyclopedia
پزیشکیی ژنان یان نەخۆشییەکانی ژنان و منداڵبوون یان گینەکۆلۆژی (بە ئینگڵیزی: Gynaecology یان Gynecology)[1] یەکێکە لە بوارە تایبەتمەندەکانی پزیشکی. لە وڵاتانی ئەورووپا و ئەمریکادا بێگومان تایبەتمەندییەکی تر ھەیە بەناوی پزیشکی منداڵ کە لە کاتی دووگیانیدا گرنگی بە ژنان دەدات و یارمەتیان دەدا لە کاتی لەدایکبوون.[2]
ھەندێ جار لەوانەیە تووشی پسپۆڕێک ببیت بە ناوی OB-Gyn کە ئۆ بی گین دەوترێت. OB-Gyn بەو مانایە دێت کە لە کوردستان بە «دکتۆری ژنان و منداڵبوون» ناسراوە. ئەو پزیشکانە ھەروەھا کار دەکەن بۆ گرنگیدان بە تەندروستی ژنان و یارمەتیدانی ژنان بە سکپڕی و منداڵبوون.
ژمارەیەک لە زاناکانی بواری منداڵان پێیان باشە تەنیا لەیەکێک لەم بوارانەدا کار بکەن و نەچنە بوارێکی ترەوە. بۆ نموونە، ژمارەیەک لە پزیشکانی ژنان دەچنە ناو کێشەکانی تەندروستی ژنان و ھیچ پەیوەندیان بە دووگیانی و منداڵبوونەوە نییە. تەنانەت ژمارەیەک لە پزیشکانی منداڵ کە تایبەتمەندن بە منداڵبوون و ژنان لەوانەیە پێیان باش بێت کە تەنیا لە گەیاندنی ئاساییدا ئامادەبن و دەستوەرنەدن بە نەشتەرگەری سیسرین.[3]