پان ئێرانیزم
From Wikipedia, the free encyclopedia
پان ئێرانیزم (بە ئینگلیزی: Pan-Iranism، بە فارسی: پانایرانیسم) بزاڤێکی ڕامیاریی و نیشتمانییە کە داوا دەکات ھەموو نەتەوەکانێک کە لە ڕۆژھەڵاتی ناوەڕاست و ئاسیای ڕۆژاوادا لە ڕەگەزی سامی و ئالتایی نین، دەبێت بە ئێرانی بزانرێن و لە ژێر دەسەڵاتی حکوومەتێکی ناسیۆنالیستی ئێرانیدا بن. پان ئێرانیستەکان داوا دەکەن کە ئامانجیان یەکگرتنی ھەموو ئەو نەتەوانەیە کە بە ئێرانییان دەزانن. لە بیر و بۆچوونی ئەوانە ئەو نەتەوانە لەناوی ناوچەی ڕەفەی ئێران و ناوچەکانی تر دەژێن و فەرھەنگێکیان ھەیە کە پێ دەڵێن فەرھەنگی ئێرانی. ئەم نەتەوانە لەلای پان ئێرانیستەکان بریتین لە فارسەکان، ئازەرییەکان،[2] لوڕەکان، گیلەکەکان، تەبەرییەکان، کوردەکان، تاڵشەکان، تاجیکەکان، ئەرمەنییەکان، پەشتوونەکان، ئۆسیتییەکان، پامیرییەکان و بەلۆچەکان. لە باوەڕی پان ئێرانیستەکان ھیچ کام لەم نەتەوانە نابێت لەژێری وڵاتێکی سەربەخۆ بن و دەبێت دەسەڵاتێکی ناسیۆنالیزمی ئێرانی لەسەر ھەموو ئەم نەتەوانە حکوومەت بکات.
یەکەم کەسێک کە بەدوای ئەم بیردۆزە کەوت، مەحموود ئەفشاری بوو.[3][4][5][6][7][8]