وێژەی ترسناک
چەشنێکی وێژە / From Wikipedia, the free encyclopedia
ترس چەشنێکی وێژەیە کە تایبەتە بۆ تۆقاندن، ترساندن، و دڵ تێکەڵھاتن.[1] مێژووناسی وێژەییی جەی. ئەی. کودۆن چیرۆکی ترسی بەم شێوەیە باسکردووە «بەشێکە لە وێژە لە پەخشانی درێژیی جۆربەجۆر… کە خوێنەر ڕادەچڵەکێنێت، یان دەیترسێنێت، یان لەوانەیە ھەستی بێزاربوون قین لێبوونەوەی پێ ببەخشێت.»[2] ترس مەبەستی دروستکردنی کەشێکی سەیر و ترسێنەرە بۆ خوێنەر. ترس زۆرینەی کات دابەشکراوە بۆ ژێرچەشنی ترسی دەروونی و ترسی سەرووسروشتی. زۆرینەی کات مەترسیی سەرەکیی ڕاگوێستی بەرھەمی وێژەی ترسناک دەتوانرێت وەک ترسێکی گەورەتری کۆمەڵگایەیەک لێکبدرێتەوە. کەرەستە باوەکانی وێژەی ترس بریتین لە تارمایییەکان، جنۆکەکان، خوێنمژەکان، گورگینەکان، دێوەزمەکان، شەیتان، جادووگەرەکان، دێوەکان، دیستۆپیا و جیھانە وێرانبووبووەکان، ڕیزبکوژەکان، مرۆڤخۆری، شێتەکان، ڕێبازە توندڕەوەکان، جادووی تاریک، شەیتان پەرستی، تۆقێنەر، کوشتار، و ئەشکەنجەدان.