ویلیام شێکسپیر
ھۆزانڤان و شانۆنووسی ئینگلیزی (١٥٦٤-١٦١٦) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ویلیام شێکسپیر، ویلیام یان ویلییەم (بە ئینگلیزی: William Shakespeare؛ لەدایکبووی ٢٦ی نیسانی ١٥٦٤–مردووی ٢٣ی نیسانی ١٦١٦)[kurdish-alpha 1] ھۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ئینگلیز بوو. بەشێوەیەکی بەرفراوان بە گەورەترین نووسەرەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت، ھەروەھا دیارترین نووسەرەکانی دراما لە جیھاندا.[2][3][4] زۆرین جار نازناوی (ھۆنراوەنووسی ئینگلتەرای نەتەوەیی) و (ھۆنراوەنووسی ئافۆنی داستانیی) لێدەنرێت.[5][kurdish-alpha 2] کارەکانی زیندوون، پێک دێن لە ٣٩ شانۆگەریی،[kurdish-alpha 3] ١٥٤ سۆناتا و دوو ھۆنراوەی گێرانەوەی دوورودرێژ، ھەروەھا ژمارەیەکی تر لە ھۆنراوە.[7]
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. کێشەی دیاریکراو بریتییە لە: چەند بەشێکی واڵا ھەن لە پەڕەکەدا. |
ویلیام شێکسپیر | |
---|---|
لەدایکبوون | ٢٦ی نیسانی ١٥٦٤ سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، وارویکشایر، ئینگلتەرا |
مەرگ | ٢٣ی نیسانی ١٦١٦ سترادفۆرد ئابۆن ئافۆن، وارویکشایر، ئینگلتەرا |
نەتەوە | ئینگلیز |
پیشە | شانۆنووس، ھۆنراوەنووس، نواندکار |
ھاوسەر | ئان ھاساوای |
واژوو | |
شانۆگەرییەکانی بۆ ھەموو زمانە زیندووە سەرەکییەکانی جیھان وەرگێراون، و لەھەر شانۆگەرییەکی تر زۆرتر پێشکەش دەکرێن. شێکسپیر لەدایکبووە و گەورە بووە لە سترادفۆرد ئابۆن، لەتەمەنی ١٨ ساڵییدا چۆتە ژیانی ھاوسەرییەتییەوە لەگەڵ ئان ھاتاوای، کە ٣ منداڵی لێی بوو، سوزانا و دووانەیەک کە ھامینت و جۆدێس بوون. لەنێوان ساڵەکانی ١٥٨٥ بۆ ١٥٩٢ دەستی کرد بە پیشەیەکی سەرکەوتوو لە لەندەن وەک ئەکتەر و نووسەر، و بەشێک بوو لە خاوەنی کۆمپانیای نواندن کە ناوی پیاوانی لۆرد چامبرلین بوو، کە دواتر بە ناوی پیاوانی پادشا ناسرا. دەردەکەوێت کە خانەنشین بووە و گەڕاوەتەوە بۆ سترادفۆرد لەدەوروبەری ساڵی ١٦١٣، کە دوای سێ ساڵ پاش ئەو کۆچی دوایی کرد. تۆمارنامەیەکی کەم ماوە لەژیانی تایبەتیی شێکسپیر.
شێکسپیر کارە ھەرە گەورە و ناسراوەکانی لەنێوان ساڵانی ١٥٨٩ بۆ ١٦١٣ بەرھەم ھێناوە،[8][9][kurdish-alpha 4] بەشێوەیەک کە شانۆگەرییەکانی سەرەتای بەشێوەیەکی گشتیی کۆمیدی و مێژووی، ئەمانەش شێوازێک بوون کە گەیانییانە ڕادەی ئاڵۆزبوون و ئاستی باڵا لە کۆتایییەکانی سەدەی شانزەھەم. پاشان ھەستا بە نووسینی تراژیدی بەشێوەیە گشتی تا نزیکەی ساڵ ١٦٠٨یش، لەوانە ھاملێت، ئۆتێلۆ و پادشا لیرو ماکبێس، کە ئەم کارانە بە باشترین کارەکانی زمانی ئینگلیزیی دادەنرێت،[2][3][4] و لە کۆتایییەکانیشدا ھەستا بەنووسین بەشێوەی کۆمیدیای تراژیدی، بەناوی ڕۆمانسیات ـیش، ھەروەھا ھاوکاری و یارمەتی ھەبووە لەگەڵ شانۆنووسانی تر. زۆرێک لە شانۆگەرییەکانی لەماوەی ژیانییدا لەبەرگی جۆروجۆردا دەرچوون و لەچاپ دراون بەشێوەیەکی کوالیتیی بەرز. لە ساڵی ١٦٢٣، دوو ھاوڕێی کۆنی شانۆی ھەستان بە بڵاوکردنەوەی پەڕەی یەکەم بۆی، ئەمەش چاپێک بوو کۆکرابووەوە بۆ کارە دراماتیکییەکان بەشێوەیەک کە ھەمووی گرتەوە جگە لەو دوو شانۆگەرییەی کە ئێستا دەزانرێت کە ھی شێکسپیر بوون.[10][11][12]
شێکسپیر ھۆنراوەنووس و شانۆنووسێکی ڕیزداری سەردەم و ڕۆژانی خۆی بوو، بەڵام قورسییەتی بەرزنەبووە و ئەم ژیانەوەیەی ئێستای بۆخۆوە نەدیت تا سەدەی نۆزدە، بەشێوەیەک کە ڕۆمانتیکییەکان ئەوپەڕی لێھاتوویی و زانایی شێکسپیرییان بینی، وەک چۆن کە ڤیکتۆرییەکان بە پەرستن ئازایەتی شێکسپیرییان ئەپەرست گەیشتە ئەو ڕادەیەی کە جۆرج بێرنارد شۆ وتی شێکسپیر (بتی ھۆنراوەنووسانی داستان)ـە (Bardolatry) لە سەدەی بیستەمدا. ئێستاش شانۆگەرییەکانی خاوەنی زۆرترین جەماوەرە و لەوپەڕیی ناوبانگدایە بەشێوەیەکی بەردەوامیش لێکۆڵینەوەیان لەسەر دەکرێت، ھەروەھا دووبارە نمایشکردنییان و دووبارە لێکدانەوەیان لەسەکۆ جیاوازە ڕۆشنبیریی و ڕامیارییەکان لەسەرانسەری جیھان.