نژیاروانیی ئیسلامی
From Wikipedia, the free encyclopedia
نژیاروانیی ئیسلامیتایبەتمەندیەکی دروستکردنی بینایە کە موسوڵمانەکان بەکاریان ھێناوە بۆ ئەوەی ببێتە ناسنامەیەک بۆیان. ئەم جۆرە بیناسازیە بە ھۆی ئیسلامەوە گەشەی کرد. ئەویش لەو شوێنانەی کە ئیسلام تێیدا بڵاو بویەوە وەک نیمچەدوورگەی عەرەبی، عێراق، میسر، شام، مەغریب، تورکیا، کازاخستان، ئۆزبەکستان، ئێران، خوراسان و ھەروەھا ئەو ناوچانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ لەژێر دەسەڵاتی ئیسلامدا بووە وەک ئەندەلوس (ئیسپانیای ئێستا) و ھندستان. تایبەتمەندی بیناسازی ئیسلامی ئەوەیە کە گایگەربوە بەشێوەیەکی گەورە بە دینی ئیسلامەوە وەئەو بوژاندنەوە زانستیەی کە پەیرەوی دەکات، وە دەگۆریت لەناوچەکاندا بە ھۆی کەش وھەوا وە پاش ماوەی بیناسازی وە شارستانی پێشوی ناوچەکە وەک تورکیا بەھۆی کەش و ھەوا وە لەیەمەن بەھۆی پاش ماوەی بیناسازی ،وە ئەو پێشکەوتنەی کەدەیبینین لە شێوەو کارەکاندا بەپێی کات وەگۆرانی باری سیاسی و ژیان ورۆشنبیری دانیشتوان .