مایکڵ جاکسن
From Wikipedia, the free encyclopedia
مایکڵ جۆزیف جاکسۆن لە ٢٨ی ئابی ١٩٥٨ لەدایکبووە، یەکەم جار لە تەمەنی ١١ ساڵیدا لەسەر تەختەی شانۆ دەرکەوت کاتێک ئەندامی تیپی (جاکسۆن فایف) بوو کە لە خێزانی مایکڵ پێکھاتبوو، حەوتەم کوڕی بنەماڵەکەی بوو کە لە نۆ خۆشک و برا پێکھاتبوون (مایکڵ، ڕۆبی، جاکی، تیتۆ، جیرمان، لاتۆیا، مارلۆن، براندی، جانێت). جۆزیف والتەری باوکیان گرفتی زۆری ھەبوو لەگەڵ ئەم منداڵانە، وا باوڕ دەکرێت کە ئەمە ھۆکاری ئازاری منداڵان لەلایەن مایکڵەوە بووە. لە ساڵی ١٩٩٣ بۆ یەکەم جار مایکڵ جاکسۆن لە ئەڵقەیەکی بەرنامەی ئۆپێرا وینفری باسی لە ناخۆشییەکانی تەمەنی منداڵی خۆی کرد و گوتی: «من لە تەمەنی منداڵیدا ھەمیشە ھەستم بە تەنیایی دەکرد و پەشیمان بووم لەوەی باوکێکی وەک جۆزیفم ھەیە، بۆیە ھەمیشە بە تەنیا دەگریام».
کێشە لەسەر بێلایەنبوونی ئەم وتارە ھەیە. وادیارە ئەم وتارە بە شێوەیەکی لایەنگرانە نووسراوەتەوە. |
ئەم وتارە لەوانەیە پێویستی بە خاوێنکردن ھەبێت تا بگات بە شێوازی ستانداردی نووسین. |
ئەم وتارە ئاماژەی بە ھیچ سەرچاوەیەک نەداوە. تکایە بە دانانی ئاماژە بۆ سەرچاوە بڕواپێکراوەکان، ئەم وتارە باشتر بکە. دەقە بێسەرچاوەکان لەوانەیە داوای سەرچاوەیان لێ بکرێت یان لاببرێن. |
مایکڵ جاکسن | |
---|---|
زانیارییەکان | |
ناوی لەدایکبوون | مایکڵ جۆزیف جاکسۆن |
ھەروەھا ناسراوە بە | پاشای پۆپ |
لەدایکبووی | (١٩٥٨-0٨-٢٩) ٢٩ی ئابی ١٩٥٨ ئەمریکا. |
مردووی | ٢٥ی حوزەیرانی ٢٠٠٩(٢٠٠٩-٠٦-٢٥) (٥٠ ساڵ ژیاوە) کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا. |
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٦٤–٢٠٠٩ |
بابەتە پەیوەندیدارەکان | واژووی مایکڵ |
وێبگە | http://www.michaeljackson.com |
لە چاوپێکەوتنێکی ڕاستەوخۆدا لە ساڵی ٢٠٠٣ کاتێک سەرەڕای ئەم ھەموو دەردەسەری و ناخۆشییانە بەھرە و تواناکانی مایکڵ ھەر لە تەمەنی منداڵییەوە ھەستی پێدەکرا بەتایبەتی کە لە تەمەنی ٥ ساڵیدا لە ئاھەنگەکانی سەری ساڵ و لە قوتابخانە گۆرانی دەگوت، لە ساڵی ١٩٦٤ برا گەورەکەی جاکی تیپێکی مۆسیقای دامەزراندن بەناوی «جاکسۆن برازەرس» و مایکل لەگەڵ براکانی وەک کورەس (گۆرانییەکی چەند کەسی) گۆرانی دەگوت و سەمای دەکرد، لە ساڵی ١٩٧١ مایکڵ بە تەنیا دەستی بە گۆرانی گوتن کرد و چەندین ئەلبوومی بڵاوکردەوە کە سەرکەوتنی بێ وێنەی تۆمار بەدەستھێنا، لە ھەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا جاکسۆن یەکەم ڕەش پێست بوو بگاتە ئاستێکی جیھانی بەرز و ئاراستەی گۆرانی جیھانی لە گۆرانی ئاسایییەوە گۆڕی بۆ (گۆرانی ناوبانگ دەرکردن و دروستکردن، گۆرانییەکانی مایکل مەودایەکی مرۆڤانەشیان ھەبوو بەتایبەتی(Black or white, earth) جگە لە گۆرانی مرۆڤانە، مایکل ڕێکخراوێکی خێرخوازی تایبەت بەخۆی دامەزراندن کە ھاواکاریی پێشکەش بە ٣٩ ڕێکخراوی خێرخوازی سەربەخۆ دەکات، بەمەش مایکڵ بوو بە یەکێک لەو گۆرانیبێژانە کە دواجار ناوبانگی دەرکرد.
یەکێک لە خاڵە جیاکەرەکانی ژیانی مایکڵ جاکسۆن ئەوەیە کە بەھۆی ئەنجامدانی چەندین نەشتەرگەری جوانکاری لە ماوەی چەند ساڵێکدا توانی ڕەنگی پێستی خۆی لە ڕەشی بگۆڕێت بۆ سپی، ئەم نەشتەرگەریانەش بڕێکی زۆر پارەی تێچوو کە جگە لە خەرجییە زۆر ئەم نەشتەرگەیانە کاریگەرییەکی سلبیان لەسەر تەندروستی ڕابردوو تووشی نەخۆشییەکی دەگمەن و نادیار ھاتبوو لە سییەکانی، ھەروەھا پێستی لەشی دووچاری تێکچوون و ھەڵوەرین ھاتبوو و لەئەنجامی ئەو نەشتەرگەیییە زۆرانەی بۆ کرابوو جۆرە کرمێک لە پێستی پەیداببوو، ئەیان ھالبرین کە نووسەرێکی کەنەدییە و خەریکی نووسینی کتێبێکە لەسەر ژیانی جاکسۆن دەڵێ: لە ساڵانی ڕابردوودا باری تەندروستی بەرەو خراپی دەچوو تەنانەت توانای ئەوەی نەمابوو کە نەشتەرگەریشی بۆ ئەنجام بدرێت، کە زۆر پێویست بوو چاوی لای چەپی ٩٥٪ ی توانای بینی نەمابوو لە ئەنجامی نەخۆشی سییەکانی، ھەروەھا توانای قسەکردنیشی زۆر نەبوو.