قەوزە
From Wikipedia, the free encyclopedia
قەوزە (بە ئینگلیزی: Algae) ناوی نافەرمیی کۆمەڵێکی جۆراوجۆری گیانداری یووکاریۆتە کە فۆتۆسینتەسیس دەکەن. قەوزەکان لە ناو خۆیاندا جیاوازیی زۆریان ھەیە، بۆنموونە جۆری ھەرەبچووکی تەکخانی و جۆری گەورەی فرەخانەیان تێدایە، کە بڕێک لە نموونە فرەخانییەکانیان ھەتا ٥٠ مەتر گەورە دەبن.[1] قەوزەکان بەزۆری لەناو ئاودا پەیدا دەبن و لە بنکی گۆم، چەم، ھەسێڵ و زەریادا دەژین.[2] قەوزەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە ئیکۆسیستەمدا ھەیە. لە ڕێگەی فۆتۆسینتەسیسەوە ئۆکسیژێن دروست دەکەن. ھەروەھا خۆراکی زۆرێک لە گیانلەبەرە ئاوییەکانن، جگە لەمانە کەڵکی ئابوورییان بۆ مرۆڤ ھەیە و لە دەرمان و پیشەسازیدا بە کاردێن.[1]