قوتابخانەی ناوەندی
From Wikipedia, the free encyclopedia
قوتابخانەی ناوەندی یان ئامادەیی (بە ئینگلیزی: High school) دامەزراوەیەکە کە خوێندنی ناوەندی تێیدا دەخوێنرێت. ھەندێک لە قوتابخانە ناوەندییەکان ھەردوو خوێندنی ناوەندی خوارەوە (تەمەن ١١ بۆ ١٤) و خوێندنی ناوەندی سەرەوە (تەمەن ١٤ بۆ ١٨) پێشکەش دەکەن، واتە ھەردوو ئاستی ٢ و ٣ی پێوەرەکانی ISCED، بەڵام ئەمانە دەتوانرێت لە قوتابخانە جیاوازەکانیشدا دابین بکرێن.
لە ئەمریکا زۆربەی سیستەمی خوێندنی ناوەندی ناوخۆیی قوتابخانەی ناوەندی و ئامادەیی جیاوازیان ھەیە. لە شانشینی یەکگرتوو، زۆربەی قوتابخانەکانی دەوڵەت و قوتابخانە تایبەتەکان (کە پارەیان بۆ دابین دەکرێت) قوتابیانی نێوان تەمەنی ١١–١٦ یان ١١–١٨ لەخۆدەگرن.[1]