فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی جۆن ئێف کێنێدی
From Wikipedia, the free encyclopedia
فڕۆکەخانەی جۆن ئێف کەنەدی (بە ئینگلیزی: John F. Kennedy International Airport) فڕۆکەخانەیەکی گەورەی نێودەوڵەتییە و دەکەوێتە ناوچەی کوینز لە شاری نیویۆرک، ١٢ میل (٢٠ km) لە باشووری ڕۆژھەڵاتی مانھاتن. بە ٥٦٬٨٢٧٬١٥٤ سەرنشین لە ساڵی ٢٠١٥ مامەڵەی لەگەڵدا کراوە، قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەمریکایە بە پشتبەستن بە ھاتوچۆی نێودەوڵەتییە سەرنشینەکان،[1] پێنجەم قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەی ئەمریکایە بە گشتی، و قەرەباڵغترین فڕۆکەخانەیە لە نیویۆرک. زیاتر لە ٩٠ ھێڵی ئاسمانی لەم فڕۆکەخانەیەوە بەرەو ٦ کیشوەر دەفڕن.[2][3] فڕۆکەخانەی جۆن ئێف کێنێدی ٦ تێرمی ناڵی سەرنشین و ٤ ڕێڕەوی فڕینی ھەیە و ناوەندی ھێڵی ئاسمانی ئەمریکی و ھێڵی ئاسمانی دێڵتایە و بنکەی سەرەکی کارپێکردنی کۆمپانیای جێتبلۆیە.
فڕۆکەخانەی نێونەتەوەییی جۆن ئێف کێنێدی | |
---|---|
بە ئینگلیزی: John F. Kennedy International Airport | |
دامەزران | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٨ |
کورتەناو | New York-John F. Kennedy، New York-JFK، Nueva York-John F. Kennedy، New York City-JFK، New York-John F. Kennedy |
ناونراوە لەدوای | جۆن کێنیدی، نیویۆرک |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دابەشکاریی کارگێڕی | Queens |
پۆتانی شوێن | ٤٠°٣٨′٢٤″N ٧٣°٤٦′٤٨″W |
بەرزی لە ئاستی دەریا | ١٣ پێ (یەکە) |
خاوەن | نیویۆرک |
کارپێکەر | Port Authority of New York and New Jersey |
ڕێکەوتی کردنەوە | ١ی کانوونی دووەمی ١٩٤٧ |
Place served by transport hub | New York metropolitan area، نیویۆرک |
Scheduled service destination | Auckland Airport |
Connects with | AirTrain JFK |
ڕووبەر | ١٬٩٩٥ ھەکتار |
وێبگە | https://www.jfkairport.com |
دۆخی بەکارهێنان | in use |
Runway | 4L/22R، 4R/22L، 13L/31R، 13R/31L |
FAA airport code | JF |
IATA airport code | JFK |
ICAO airport code | KJFK |
ئەم فڕۆکەخانەیە لە ساڵی ١٩٤٨ بە ناوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی نیویۆرک[4][5] بەڵام لە ساڵی ١٩٦٣، بە یادی جۆن ئێف. کێنێدی سەرۆکی تیرۆرکراوی ئەمریکا ناوی گۆڕدرا بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی جۆن ئێف کێنێدی.[6][7][8]