عەبدولڕەقیب یوسف
From Wikipedia, the free encyclopedia
عەبدولڕەقیب یوسف (بە عەرەبی: عبدالرقیب یوسف) (لەدایکبووی ١٩٤٣[1]) نووسەر و مێژوونووس و شوێنەوارناسی کوردە. لە ١٩٦٠ەکانەوە دەربارەی مێژووی کورد و شوێنەوارەکانی دەنووسێت و چەندین شوێنەواری دۆزیوەتەوە و وتاری دەربارەیان نووسیوە.[2] لە ساڵی ١٩٧٣ یەكەمین شوێنەواری لە دەربەندی رانیە دۆزیوەتەوە.[3] زۆرێک لە کارەکانی لەسەر ماڵپەڕێک داناوە کە بریتین لە وتووێژ لەگەڵ کەسایەتییە جۆراوجۆرەکان و بەڵگەی مێژوویی.[4]