سێتەلانی خواروو
From Wikipedia, the free encyclopedia
سێتەلانی خواروو گوندێکە، کەوتووەتە ناحیەی وارماوا، قەزای شارەزوور، پارێزگای سلێمانی، باشووری کوردستان.[٢]
گوندی سێتەڵانی خواروو، لە مێژووی خۆیدا بووەتە مەیدانی گەلێک ڕووداو و بەسەرهاتی تایبەت هاوشێوەی گوندەکانی دیکەی باشوری کوردستان.[٣]
سێتەڵانی خواروو لە مێژووی شۆڕشی ڕزگاریخوازی باشوری کوردستاندا پێگەیەکی تایبەتی هەبووە. لاو و پێگەیشتووانی ئەم گوندە بەنەبەردی و چاونەترسیی لە ناوچەکەدا ناوبانگیانیان پەیداکردووە.
لە نمونەی خانەوادە ناودارەکانی سێتەڵانی خواروو:
خانەوادەی عەلی سەعید (کوڕەکانی: کاکە حەمە، کاک عەبدوڵا و مامۆستا عومەر).
نمونەی شەهیدە قارەمانەکانی ئەم گوندە:
- شەهید حەمە سەعید حاجی غەریب (حەمە سەعید سێتەڵانی).
- شەهید ملازم ئومێد محمد علی.
یەکێک لە کەسیاتییە ناودارەکانی ئەم گوندە (عەبدوڵای مام عەلی)یە، کە بەوە ناسراوە هەردەم بەدەم چارەسەری کێشەی کۆمەڵایەتی و زەوی و کێشە جیاوازەکانی خەڵکی ناوچەکەوەیە.
جوگرافیا
سێتەلانی خواروو لە باکوور ھاوسنوورە لەگەڵ گوندی جۆلانە و لە باشوور لەگەڵ گوندی کانی ھەنجیر و لە ڕۆژھەڵات لەگەڵ گوندی ئەحمەدئاوا و لە ڕۆژاوا لەگەڵ گوندی سێتەلانی سەروو.[٤][٥]
سەرچاوەکان
Wikiwand - on
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.