سیا (مۆسیقاژەن)
From Wikipedia, the free encyclopedia
سیا کێیت ئیزابێل فارلێر (بە ئینگلیزی: Sia Kate Isobelle Furler) (لەدایکبووی ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥) زۆرتر بە ناوی سیا ناسراوە، گۆرانیبێژ و گۆرانینووسی چەشنی پۆپ، داونتێمپۆ و جازی ئوسترالیایییە.[1] گۆرانیی «Taken for Granted» ئەو لە ساڵی ٢٠٠٠ یەکێک بوو لە پێرستی ١٠ گۆرانییە ھەڵبژێردراوەکانی ئینگلستان. ئەلبۆمی ساڵی ٢٠٠٨ی سیا، واتە «ھەندێک خەڵک کێشەی ڕاستەقینەیان ھەیە»، بە ئینگلیزی «Some People Have Real Problems» لە پێرستی ٥٠ ئەلبۆمی یەکەمی بیلبۆرد ٢٠٠دا ھاتە ئەژمار. ساڵی ٢٠٠٩ لە مەراسیمی مۆسیقای ئاریا خەڵاتی باشترین دی ڤی دیی مۆسیقای بردەوە. سیا لەگەڵ زۆرێک لە ھونەرمەندە ناسراوەکان ھاوکاری کردووە لەوانە، کریستینا ئاگیلێرا، ئێمینێم، بیانسێ ھەروەھا جێنیفەر لۆپێز، شەکیرا، ڕیھانە، زەین مالیک، کایلی مینۆگ، کەیتی پێری، ڕیتا ئۆرا، سێلین دیۆن و گرووپی مەروون فایڤ.
سیا | |
---|---|
لەدایکبوون | سیا کێیت ئیزابێل فارلێر (١٩٧٥-١٢-١٨) ١٨ی کانوونی یەکەمی ١٩٧٥ (تەمەن ٤٨ ساڵ) |
پیشە | |
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ساڵانی چالاکبوون | ١٩٩٣–تا ئێستا |
وێبگە | siamusic |
واژوو | |