ستانداڵ
نووسەری فەڕەنسی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ماری ھێنری بەیل (بە فەڕەنسی: Marie-Henri Beyle) (٢٣ی کانوونی دووەمی١٧٨٣ – ٢٣ی ئازاری ١٨٤٢)، کە زیاتر بە ناوە خوازراوەکەی، واتە ستانداڵ، ناسراوە نووسەرێکی فەڕەنسیی سەدەی نۆزدەیەم بوو. ستانداڵ بە ڕۆمانەکانی سوور و ڕەش (١٨٣٠) و دەیرەکەی پارما (١٨٣٩) ناسراوە و، بەھۆی شیکارییەکی وردی دەروونناسانە کە بۆ کارەکتەرەکانی کردوویەتی، ڕێزێکی زۆری لێ دەگیرێت و بە یەکێک لە یەکەمین و پێشەنگترین نووسەرانی ڕیالیزم دادەنرێت. ستانداڵ خۆی بە کەسێکی خۆویست ناوزەد دەکرد و، ھەمان خەسڵەتیشی لە کارەکتەرەکانیدا داڕشتووە.[1]
زانیاریی خێرا ماری ھێنری بەیل, لەدایکبوون ...
ماری ھێنری بەیل | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٧٨٣-0١-٢٣) ٢٣ی کانوونی دووەمی ١٧٨٣ گرۆنۆبل، شانشینی فەڕەنسا |
مردن | ٢٣ی ئازاری ١٨٤٢(١٨٤٢-٠٣-٢٣) (٥٩ ساڵ ژیاوە) پاریس |
گۆڕ (گڵکۆ) | گۆڕستانی مۆنتمارتر |
پیشە | نووسەر |
جووڵانەوەی ئەدەبى | ڕیالیزم |
دایخە