ساندرا بولۆک
ئەکتەر و بەرهەمهێنەری ئەمریکی (لەدایکبووی ١٩٦٤) / From Wikipedia, the free encyclopedia
ساندرا بولۆک (لەدایکبووی ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٤) خانمەئەکتەر و بەرھەمھێنەرێکی ئەمریکییە. لە ساڵانی ٢٠١٠ و ٢٠١٤ گرانترین خانمەئەکتەری جیھان بوو.[1][2][3] لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن گۆڤاری پیپڵ ناوی وەک جوانترین ژن ھات.[4] لە ساڵی ٢٠١٠، لەلایەن گۆڤاری تایم وەک یەکێک لە ١٠٠ کاریگەرترین کەسایەتی ساڵ دەست نیشان کرا، ئەو لەژیانیدا کۆمەڵێک خەڵاتی سینەمایی بەدەست ھێاوە لە نێویاندا خەڵاتێکی ئۆسکار لەگەڵ خەڵاتێکی گۆڵدن گلۆب.
ساندرا بولۆک | |
---|---|
بە ئینگلیزی: Sandra Bullock | |
لەدایکبوون | (١٩٦٤-٠٧-٢٦) ٢٦ی تەممووزی ١٩٦٤ (تەمەن ٥٩ ساڵ) Arlington County، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
ناوی کاتی لەدایکبوون | Sandra Annette Bullock |
دایک | Helga Meyer |
هاوژین (بێ هاوسەرگیری) | Tate Donovan، مەتیوو مەککانھەی، ڕایان گۆسلینگ |
زمانی نووسین | ئینگلیزی، ئەڵمانی |
پەروەردە | East Carolina University، Washington-Liberty High School |
قوتابیی | Sanford Meisner |
شوێنی کار | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
دەستپێکی چالاکی | ١٩٨٧ |
ئایین | بێخوایی |
پاڵێوراوە بۆ | خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر، خەڵاتی ئۆسکار باشترین خانمەئەکتەر |
دەردەکەوێت لە بەرھەمی | Q106777284 |
ساندرا لە ساڵی ١٩٨٧ بۆیەکەمینجار لە فیلمی Hangmen دەرکەوت. ناوبانگی ئەو لە دوای بەشداریکردنی بوو لە فیلمی Demolition Man، لەم فیلمەدا بۆلۆک بەڕۆڵی کارەکتەرێکی پاڵپشت بەشداریکرد. لە ساڵی ١٩٩٤، بە ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی ئاکش-ھەستبزوێن خێرایی (Speed)، سەرکەوتنێکی گەورەی تۆمارکرد. لە ساڵی ٢٠٠٩، بەھۆی ڕۆڵگێڕانی لە فیلمی The Blind Side، بووە براوەی خەڵاتی ئۆسکار بۆ باشترین خانمەئەکتەر.[5] لە ساڵی ٢٠١٣، بۆ ھەمان خەڵات پاڵێورایەوە بەھۆی بەشداریکردنی لە فیلمی Gravity، ئەم فیلمە بووە پڕداھاتترین فیلمی ئاکشن بۆ بۆلۆک.
لە ٢٤ی ئازاری ٢٠٠٥، ناوی ساندرا لە مەڕمەڕەی بەناوبانگی ھۆلیوود لە شێوەی ئەستێرەیەک نووسرا.[6] لە ١٧ی تەممووزی ٢٠٠٥، ساندرا ھاوسەرگیری لەگەڵ جێسی جەیمز کرد، دواتر لە ٢٨ی نیسانی ٢٠١٠ لەیەکتری جیابوونەوە.[7]