زەین
ھەموو دیاردە دەروونی و ھزرییەکانی زیندەوەر / From Wikipedia, the free encyclopedia
زەین لە واتای بەربڵاوی خۆیدا، بە تێکڕای دیاردەگەلی گیانی و دەروونیی گیاندار دەوترێ، واتە ھەموو ئەو سیستمانەی کە بە جۆرێ پەیوەندییان بە ھەست و سۆز و ڕەفتار و پێزانین و ناسیارییەوە ھەیە؛ بەم واتایە، زەین وەک تەواوێتییەکی ڕێکخراو چاوی لێ دەکرێ کە لە پرۆسەگەلی گیانی و بەشگەلی پێکھێنەر و کاربەڕێکەری تر، کە پرۆسە گیانییەکان پشتی پێ دەبەستن، دروست دەبێت. لە واتایەکی بەرتەسکتریدا، زەین تەنیا بۆ ئەو چالاکی و جموجووڵانە دەگەڕێتەوە کە سەر بە مەعریفەت و ناسیاری بن، وەک پێزانین و بەدیکردن و سەرنجدان و بیرکردنەوە و چارەسەرکردنی پرس و قسەکردن و فێربوون و بەبیرھێنانەوە.[1]
زانیاریی خێرا زەین, لقی ...
زەین | |
---|---|
لقی | شتی دەرھەست |
لێکۆڵینەوە لەلایەن | cognitive neuroscience |
بەرامبەر | ڕهفتاری زگماكی |
دایخە
چۆنێتیی پەیوەندیی زەین لەگەڵ لەشدا، بەتایبەت مێشک و میکانیزم و چالاکییەکانی، ھەمیشە بابەتی مشتومڕ و وتووێژی زانایان و فەیلەسووفان بووە.[1] (بڕوانە فەلسەفەی زەین)