شارۆچکەیەکی سەر بە قەزای شارەزوور From Wikipedia, the free encyclopedia
زەرایەن کۆمەڵگایەکی زۆرەملێیە بوو لە ساڵی ١٩٧٨ ڕژێمی پێشووی سەددام دروستی کرد بو ئەو گوندانەی ئەوبەری ئاوی سیروان لە نزیک شاری سلێمانی لە دەشتی شارەزوور دواتر کرایە ناوەندی ناحیەی زەڕایەن.
ئەم وتارە بۆ سەلماندن پێویستی بە ئاماژەی زیاتر بە سەرچاوەکان ھەیە. |
پاش دروستکردنی حکومەتی عێراقی لە ساڵی ١٩٢٥ و لکاندنی باشووری کوردستان بە دەوڵەتی پاشایەتی ئەوسای عێراقەوە، دەستکرا بە دامەزراندنی دەزگا ئیدارییەکان لە عێراقدا، لەکوردستانیشدا چەند لیوا (پارێزگا) و قەزا و ناحیە دامەزرا. یەکێک لە ناحیەکان، ناحیەی وارماوا بوو لە گوندی چەمەرگە ئیدارەکەی دامەزرێنرا، سنورەکەشی ئەو کاتە پێکھاتبوو لە ناحیەی زەڕایەنی ئێستاو ھەڵەبجەی تازە و دەربەندیخان بە ھەموو دێھاتەکانییەوە. لە ساڵی ١٩٥٢ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چەمەرگە گوێزرایەوە بۆ گوندی قلیجە تا ساڵی ١٩٥٨، لە ساڵی ١٩٥٢ تا ساڵی ١٩٥٥ شێخ نوری شێخ ساڵح بەڕێوەبەری ناحیە بووە. پێش شۆڕشی ١٤ی تەممووز لە ساڵی ١٩٥٨ بۆ ماوەیەکی کەم، بەڕێوەبەرێتی ناحیەکە گوێزرایەوە بۆ گوندی چنارە و ھەر بەناوی بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماواوە بووە، لە ماوەی ساڵەکانی ١٩٥٥ تا ١٩٥٨ عەبدول جەبار زەنگەنە بەڕێوەبەری ناحیەی وارماوا بووە. لە پاش شۆڕشی ١٤ی تەممووزی ١٩٥٨ بەڕیوەبەرێتی ناحیەی وارماوا لە گوندی چنارەوە گوێزراوەتەوە بۆ دەربەندیخان و ناوەکەی گۆڕدراوە بۆ بەڕێوەبەرێتی ناحیەی دەربەندیخان. لە ساڵی ١٩٧٩ ناحیەکە گوێزراوەتەوە بۆ ئۆردوگای زۆرە ملێی زەڕایەن، کە لەلایەن حکومەتی عێراقەوە لە ساڵی ١٩٧٨ لەشێوەی ئۆردوگای زۆرەملێ لەدانیشتوانی گوندەکانی سەر سنوری عێراق-ئێران کەژمارەیان (٢٠)گوند بووە کە بەزەبری ھێز و سوپا و تانک ڕاگوێزران بۆ ئەم شارۆچکەیە کە ژمارەی ماڵەکانیان (١٢٥٠) ماڵ بوون. کەبریتیی بوون لەم گوندانە (گمە، پشتە، گڵیجاڵ، سەعداوا، قەڵپ، بەلەسۆ، چواردارانی سەروو، چواردارانی سەروو، کانی پاشا، کانی وەیسکی، تۆوشکێ، مۆرتکە، سەرشاتەی خواروو، سەرشاتەی سەروو، زارێن ، بەڕوێن، بانی بۆڵان، لاوران)، بەڵام بەھۆی ئەوەی لەوکاتەدا بەشێک لەماڵەکانی گوندی ھۆرێن و کانی ژاڵە و سەرتەک ئاوارە بوون لەگوندەکانی چوارداران و بەلەسۆ و گڵێجاڵ و کانی ویسکێ و کانی پاشا دانیشتبوون ئەوانیش ھاتوونەتە ئۆردووگای زەڕایەن.
ناحیەی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٩ سەر بەقەزای دەربەندیخان بوو لە پارێزگای سلێمانی. بەگوێرەی بڕیاری وەزارەتی حوکمی محلی لەڕۆژی ١٦ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٩ ناحیەی زەڕایەن پێکھێنراو بەپێی مەرسومی کۆماری ژمارە (٣١١) لەڕۆژی ٢٨ی حوزەیرانی ١٩٨٩ناوی ناحیەکە گۆڕا بۆ ناحیەی شارەزوور
لەسەردەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان جارێکیتر ناوەکەی گۆڕا بۆ ناحیەی زەڕایەن لەساڵی ۲۰۰۰ بەبڕیارێک ناوی ناحیەی زەڕایەن گۆڕا بۆ ناحیەی وارماوا لەساڵی ۲۰۲۱ بەپێی بەیانی ژمارە ۳۳ی وەزارەتی ناوخۆ لەڕۆژی ۲۰۲۱/۱۰/۲۸ بڕیاردرا بەگۆڕینی ناوی ناحیەی وارماوا بۆ ناحیەی زەڕایەن.
یەکەم بەڕێوەبەری ناحیە ناوی محەممەد یاسین بووە.
لەدوای ڕاپەڕینی ئازاری ١٩٩١ تا ساڵی ١٩٩٥ لە ڕووی ئیدارییەوە بەسترابوەوە بە پارێزگای کەرکووکەوە لەقەزای دەربەندیخان. لە ساڵی ١٩٩٥ بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیرانی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، ناحیەی زەڕایەن لەڕووی ئیدارییەوە خرایە سەر قەزای شارەزوور لەپارێزگای سلێمانی.
حلبجة) و گواستنەوەی ناوەندەکەی بۆ شارۆچکەی صدامیة حلبجة(ھەڵەبجەی تازە). (ب) گۆڕینی ناوی ناحیەی تانجەرۆ بۆ (ناحیەی الاخوة) و ناوەندەکەشی لە موجەمەعی(الاخوة - برایەتی - باریکە) بوو. (ج) گۆڕینی ناوی ناحیەی زەڕایەن بۆ (ناحیەی شارەزوور) و دابڕانی لە قەزای دەربەندیخان و لکاندنی بە (قەزای صدامیة حلبجة)وە، بە پێی فەرمانی کۆماری ژمارە(٣١١) لە ٢٨\٦\١٩٨٩دا.
دابڕانی (ناحیەی الاخوة) لە (قەزای صدامیة حلبجة) و لکاندنی بە قەزای سلێمانییەوە.[٧] دوای ڕاپەڕین دەستکاری لەدوای ڕاپەڕینی بەھاری ١٩٩١ و بەبرِیاری پارێزگاری سلێمانی ئەوکات لە ساڵی ١٩٩٢دا ناوەکەی گۆردرا بە (پێشەوا) و دواتر بەھۆی فراوانبوونی ناوچەکەوە لەمانگی حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٥ز بەفەرمانێکی ئەنجومەنی وەزیران-ئیدارەی سلێمانی کرا بە قەزا و ناویشی لێنرا (قەزای شارەزوور) و ھەڵەبجەی تازە کرا بە مەڵبەندی قەزاکە. یەک ناحیەی ھەیە کە ئەویش ناحیەی زەڕایەنە، سەرەتا ناوی ناحیەی وارماوا بوو.
دوای دروستکردنی شارۆچکەی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٨، یەکەم قوتابخانە کە دروستکرا قوتابخانەی ھەواران بوو. ئەم قوتابخانەیە بەفەرمی لە ٤ی تشرینی یەکەمی ١٩٧٨ دەوامی تێداکرا و ئەمانەش بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکە بوون:
ئەم قوتابخانەیە چەندین نەوەی پێگەیاندووە.
مێژووی دامەزراندنی یەکەم خوێندنگای ناوەندی و ئامادەیی لە زەڕایەن
دوای درووستبوونی زەڕایەن لە ساڵی ١٩٧٨ ھەر لەسەرەتاوە قوتابخانەی سەرەتایی تێداکرایەوە، بەڵام ھیچ خوێندنگایەکی ناوەندی و ئامادەیی تێدا نەبوو تا لە ساڵی ١٩٨٢ بۆیەکەمجار خوێندنگایەکی ناوەندی بەناوی (متوسط زراین للبنین) کرایەوە لەبینای قوتابخانەی کاروان ئێستا.
لە ساڵی ١٩٨٦ خوێندنگای دواناوەندی بەناوی (ثانویة زراین للبنین) کرایەوە.
لە ساڵی ١٩٩١ دواناوەندی زەڕایەنی کوڕان کرایەوە، دواتر لە ساڵی ٢٠٠٤ ناوەندی (کوردۆ) و لە ساڵی ٢٠٠٦ ناوەندی (نیشتیمان) لێ جیابووەتەوە.
لە ساڵی ٢٠٠٨ بوەتە ئامادەیی شەھید سەرچڵ کوڕان.
ھەروەھا ئامادەیی (نیشتیمان) ی کچانیش جیاکراوەتەوە.
یەکەم بەڕێوەبەر ناوی (تاھر حەمەخان قادر) بووە لە ساڵی (١٩٨٢ تا ١٩٨٧) بەڕێوەبەر بووە.
ناوی بەڕێوەبەرەکان:
١- تاھر حەمەخان قادر (١٩٨٢ تا ١٩٨٧)
٢- مھاباد فەرەج محەممەد (١٩٨٧ تا ١٩٩٠)
٣- عومەر ئەحمەد مەحمود (١٩٩٠ تا ١٩٩٢)
٤- عزەت عارف ئەحمەد (١٩٩٢ تا ١٩٩٥)
٥- ئیبراھیم ڕەشید فەرەج (١٩٩٥ تا ١٩٩٦)
٦- ئازاد عەبدوڵا سەعید (١٩٩٦ تا ١٩٩٧)
٧- مەحمود ئەحمەد کاکە (١٩٩٧ تا ٢٠٠٢)
٨- ئەحمەد حەمەکەریم ڕەحیم (٢٠٠٢ تا ٢٠٠٥)
٩- ئیبراھیم محەممەد عەزیز (٢٠٠٥ بەکاتی)
١٠- مەحمود حەمەئەمین (٢٠٠٥ – چەند مانگی)
١١- لقمان محەممەد قادر (٢٠٠٦ تا ٢٠٠٩)
١٢- سەباح فەتاح ئەحمەد (٢٠٠٩ تا ٢٠١١)
١٣- لقمان محەممەد قادر (٢٠١١ - ۲۰۲۰)
۱٤- ئیسماعیل ئەحمەد عەبدوڵا ( ۲۰۲۰ - ٢٠٢٣) ١٥- لقمان محەمەد قادر ( ٢٠٢٣ - تائێستا)
مزگەوتی کانی ئاسکان یەکەم مزگەوتی ناوچەکەیە لە ڕووی مێژوویی ناوچەکەوە و ساڵی ١٩٧٩ بنیاتنراوە بە ھەوڵ و ماندووبوونی مامۆستا مەلا محەمەدی تاوگۆزی و چەند کەسێکی دڵسۆزەوە بەقەبارەی ١٥×١٠ دواتر لە ساڵی ١٩٨٦ دا بەشیکی دیکەی بۆ زیادکراوە لەلایەن حاجی حەسەن باجەڵانەوە. دواتر لە ساڵی ٢٠١٤دا لەلایەن خێرخوازانەوە بەسەرپەرشتی محەممەد سۆفی محمود گڵیجاڵییەوە سەرلەنوێ بنیاتنراوەتەوە. یەکەم پیشنویژ و وتاربێژی مەلا فایەق قەڵپی بووە. دواتر بۆ ماوەی نزیکەی پینج مانگ مامۆستا مەلا محەمەدی سەرشاتە وتاربیژ بووە. دوای ئەویش بۆ چەند مانگیک مامۆستامەلا سەعیدی گڵێجاڵ وتاربێژ بووە. پاشان دووبارە مامۆستا مەلا فایەق گەڕاوەتەوە بۆ ھەمان مزگەوت و وەک وتاربێژ کاریکردووە. لە ساڵی ١٩٩٣یشەوە مامۆستامەلا مەحمودی تاوگۆزی وەک پیشنویژ و وتاربێژ دەستبەکاربووە تاکۆتایی ساڵی ٢٠١٥ و لەوکاتە بەدواشەوە مامۆستا مەلا محەمەدی کوڕی ئەو ئەرکەی گرتوەتە ئەستۆ و لە وتاربیژی بەردەوامە.
ھەروەھا ئەم مامۆستایانە ھەریەکەو بۆ ماوەیەک وەک ئیمام لەوی کاریان کردووە:
مزگەوتی کانی ئاسکان دەکەوێتە گەڕەکی ڕاپەڕین لە زەڕایەن.
لەسەر ناوی زەڕایەن چەند ڕایەکی جیاواز ھەیە، گەریدەی ناودار (کەریم زەند) دەڵێت:
« | لە شوێنی زێڕ یان خاوەن زێڕەوە ھاتووە". لەبۆچونێکی تردا ھاتووە دەڵێت: ناوی زەڕایەن لەناوی ژنێکەوە ھاتووە، کە لەوناوچەیە ژیاوە ناوی زێڕین بووە. | » |
ھەروەھا لەبۆچوونێکی تردا ئاماژە بەم ناوە دەکات و دەڵێت "لەوناوچەیەدا کانییەک ھەبووە ناوی (کانی زێڕین) بووە دواتر ئەم ناوە گۆڕاوە بۆ زەڕایەن.
لەبۆچوونێکی تردا ھاتووە لە ساڵی ١٩٧٨دا حکومەتی ڕژێمی بەعس ھاوڵاتیانی گوندەکانی ئەوبەری سیراونی گواستەوە، ئەو گوندانەی کە نزیکی زەڕایەن بوون ئەوانیشی گواستەوە بۆ (مجموعەی زەرایەن) واتا ئۆردوگای زەڕایەن ئەم ناوی زەڕایەنەش لەناوی گوندی (زەڕایەنی کۆن) وە ھاتووە کە نزیکی زەڕایەنە.
سەبارەت بەڕووبەری ناحیەی زەڕایەن بەدۆنم، بەپێی داتاکانی ساڵی٢٠١٢ دەرکەوتووە کۆی گشتی زەویە کشتوکاڵییەکان لەوەڕگاو دارستان(١١٤٠٩٤٬٥)دۆنم بووە لەنێوانیاندا بڕی ٥٢٢٧٧ دۆنم زەوی دێم وەبڕی ١٤٩٧٨دۆنم بەراوە وەبڕی ٦٥٢٨دۆنم بەردەڵانە واتە بێ کەڵکە ھەروەھا لەوەڕگاش ٢٨٩١٥دۆنم لەوەڕگایە وبڕی ١٠٨٦٠دۆنم دارستانی سروشتییەو بڕی ٥٠٠دۆنم دارستانی دەست کردە کەلە لایەن فەرمانگە پەیوەندی دارەکانەوە دروست کراوە، ھەروەھا بڕی(٧٨٬٥) دۆنم باخی بەراوە وەبڕی (٣٦)دۆنم ڕەزە واتە دێم.
ژمارەی دانیشتوانی ناحیەی زەڕایەن بەپێی ئاماری ساڵی ٢٠١٧: (٤٩٩٧) خێزان و (٢٦٩٤٠) کەسە. بەم جۆرە دابەشبووە بە سەر شار و لادێدا:
بەپێی بازنەکانی پانی دەکەوێتە نێوان (٣٥٬١٥–٣٥٬١٨)ـی باکور ھێڵەکانی درێژی (٤٥٬٣٩–٤٥٬٤٤)ـی خۆرھەڵات.
سەبارەت تۆبۆگرافیای ناحیەی زەڕایەن درێژییەکەی لە ڕۆژھەڵاتەوە بۆ ڕۆژاوا(٤٥)کم پانییەکەی(١٥–٢٠)کم وەبەرزییەکەی لەنێوان (٤٥٠–٦٠٠)م وەشاخەکانی ھەورامان و چوارتاو باڵامبۆدەوریان داوە لەباکوری ڕۆژئاواوە دەبەسترێتەوە بەدەشتی سلێمانی، ئەم دەشتە بە بەپیترین دەشت دادەنرێت لەھەرێمی کوردستاندا بەھۆی نیشتوی ڕووبارەکانەوە کە لەشاخەکاندا دێتە سەرئەم دەشتە ڕووباری تانجەرۆ و ئاوی زەڵم و چەقان و ڕووباری تابین لەبەشی ڕۆژئاوایەوە دەڕژێتە ناوی.
ناحیەی زەڕایەن دەکەوێتە باشوری ڕۆژھەڵاتی شاری سلێمانی بە دووری ٣٦ کیلۆمەتر. لە ڕۆژھەڵاتەوە قەزای سەیدسادقەوە چەمی تانجەرۆ لە یەکتریان جیادەکاتەوە. لە بەنداوی دەربەندیخان تادەگاتە گوندی قەرەگۆل لەوێدا ناحیەی تانجەرۆ ھاوسنورە لە گەڵیدا، لە خۆرئاواوە سنورەکەی درێژ دەبێتەوە بۆ گوندەکانی بناری قەرەداخ لە گوندی ئاوەکەڵەوە بەبنارەکەدا تێدەپەڕی تاگوندی چەم و ژاڵە لەوێشەوە دەپەڕێتەوە گوندی میرەدێ تا دەگاتە گوندەکانی کانی بەردینە و دەق.
گوندەگانی سنوری ناحیەی زەڕایەن:
Seamless Wikipedia browsing. On steroids.
Every time you click a link to Wikipedia, Wiktionary or Wikiquote in your browser's search results, it will show the modern Wikiwand interface.
Wikiwand extension is a five stars, simple, with minimum permission required to keep your browsing private, safe and transparent.