زانکۆی بۆستن
From Wikipedia, the free encyclopedia
زانکۆی بۆستن (بە ئینگلیزی: Boston University) زانکۆیەکی تایبەتی توێژینەوەیە لە شاری بۆستن لە ویلایەتی ماساچووسیتس. لە ساڵی ١٨٣٩ لەلایەن کۆمەڵێک لە میتۆدیستەکانی بۆستنەوە دامەزراوە کە کەمپی ڕەسەنی لە شاری نیوبێری لە ویلایەتی ڤێرمۆنت بوو، پێش ئەوەی لە ساڵی ١٨٦٩ بیگوازنەوە بۆ بۆستن. ھەروەھا زانکۆکە ئەندامی کۆمەڵەی بۆستنە بۆ خوێندنی باڵا و کۆمەڵەی زانکۆکانی ئەمریکا.[2][3]
زانیاریی خێرا جۆر, دامەزراندن ...
بە لاتینی: Universitas Bostoniensis | |
جۆر | زانکۆی تایبەتی - زانکۆی توێژینەوە |
---|---|
دامەزراندن | ٢٤ی نیسانی ١٨٣٩؛ ١٨٤ ساڵ لەمەوبەر |
Accreditation | کۆمیسیۆنی خوێندنی باڵای نیو ئینگلاند |
Religious affiliation | ناتایفەگەری، بەڵام لە ڕووی مێژوویییەوە پەیوەندی بە کەنیسەی یەکگرتووی میتۆدیستەوە ھەیە |
Endowment | ٢٫٩ ملیار دۆلار (٢٠٢٢) |
سەرۆک | کینێس دبلیو فریمان (کاتی) |
Provost | کینێس لووتچن (کاتی) |
ستافی ئەکادیمیا | ٤٬١٨٧ |
ستافی بەرێوەبردن | ١٠٬٤٦٨ |
قوتابیان | ٣٦٬٧٢٩ |
Undergraduates | ١٧٬٥٩٠ |
Postgraduates | ١٧٬٩٣٧ |
قوتابییەکانی تر | ١٢٠٢ |
شوێن | بۆستن - ماساچووسیتس - ویلایەتە یەکگرتووەکان |
Colors | Red and white[1] |
وێبگە | bu٫edu |
دایخە
زانکۆکە بێلایەنە، ھەرچەندە پەیوەندی مێژوویی خۆی لەگەڵ کڵێسای میتۆدی یەکگرتوو دەپارێزێت.[4][5][6]زانکۆکە زیاتر لە ٤ ھەزار ئەندام[7] و نزیکەی ٣٤ ھەزار خوێندکاری ھەیە و یەکێکە لە گەورەترین زانکۆکانی بۆستن[8] زانکۆکە بڕوانامەی بەکالۆریۆس، ماستەر، دکتۆرا، و بڕوانامەی پزیشکی ددان، بازرگانی و یاسا لە ڕێگەی ١٧ قوتابخانە و کۆلێژ لە سێ کەمپی شارەکاندا پێشکەش دەکات[9]