دووجای تەواو
From Wikipedia, the free encyclopedia
لە بیرکاریدا، دووجای تەواو (بە ئینگلیزی: perfect square) ژمارەیەکی تەواوە کە دەتوانرێت بەشێوەی جارانی ژمارەیەکی سروشتی لە خۆیدا بنووسرێت بۆ نموونە ٢٥ دووجای تەواوە، چونکە دەتوانرێت بە شێوەی ٥×٥ بنووسرێت. دووجای تەواو ژمارەیەکی نانەرێنییە، دەشێت بەم شێوەیش پێناسە بکرێت، ژمارەیەک کە ڕەگی دووجاکەی ژمارەیەکی تەواو بێت، بۆ نموونە واتە ٩ دووجای تەواوە. ئەگەر ژمارەیەک دووجای تەواو نەبێت نرخی نزیککراوەیی بۆ ڕەگە دووجاکەی بەکار دەھێنرێت. ئەم ژمارانە خاوەنی تایبەتمەندی سەرنجڕاکێشن بۆ نموونە، ژمارەی بەشدراوەکانیان ژمارەیەکی تاکە. یان ئەنجامی کۆکردنەوەی ژمارە تاکە یەک لەدوای یەکەکان دووجای تەواوە بە زمانی بیرکاری:
- بۆ نموونە:
ئەگەر دووجای ژمارەیەکی جووت یان دووجای ژمارەیەکی تاک، بەسەر ٤دا دابەش بکرێت ماوەکەی دەکاتە ٠ یان ١.