حۆروس
From Wikipedia, the free encyclopedia
حۆروس، ھۆر، ھار لە میسری کۆندا، یەکێکە لە گرنگترین خودا کانی میسری کۆنە کە کاری زۆری کردووە، کە دیارترینیان خودای پاشا و ئاسمانە. بەلایەنی کەمەوە حۆروس لە میسری پێش مێژووەوە تا پاشایەتی بپتۆلیمایک و میسری ڕۆمانی دەپەرسترا. شێوە جیاوازەکانی ھۆروس لە مێژوودا تۆمار کراون و ئەمانە وەک خوداوەندێکی جیا لەلایەن میسرناساناوە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت.[1] حۆروس زۆربەی کات وەک شەھێن وێنا کراوە، بە ئەگەری زۆرەوە شەھێنی لاننەر یان شەھێنی پێرێگرین، یان وەک پیاوێک کە سەری شەھێنی ھەیە.[2]