جەی کەی سایمۆنز
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆنەسن کیمبل سایمۆنز (لەدایکبووی ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥) ئەکتەر و ئەکتەری دەنگی ئەمریکییە، و بە یەکێک لە بەناوبانگترین کەسایەتییەکانی سەردەمی خۆی دانراوە، کە ڕۆلی لە زیاتر لە ٢٠٠ فیلم و زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی گێڕاوە؛ و بۆ کارەکانی لە تەلەڤیزیۆن و سینەمادا چەندین خەڵاتی بردووەتەوە ئەوانیش وەکوو خەڵاتەکانی ئۆسکار، خەڵاتەکانی فیلمی ئەکادیمیای بەریتانی، خەڵاتی ڕێکخراوی ئەکتەرەکانی شاشە، خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب.
جەی کەی سایمۆنز | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٥٥-٠١-٠٩) ٩ی کانوونی دووەمی ١٩٥٥ (تەمەن ٦٩ ساڵ) |
پەروەردە | زانکۆی مۆنتانا (بەکالۆریۆس) |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٧٧ - ئێستا |
و بەھۆی ڕۆلەکەی ناسراوە لە فیلمی سپایدەرمان (٢٠٠٢–٢٠٠٧) کە لەلایەن سام ڕەیمی دەرھێنانیی بۆ کرابوو. ھەروەھا بەھەمان ڕۆل بەشداری دەکاتوە لە چەندین بەرھەمی ماڕڤڵ لەناویان چەندین بەرھەمی فیلمی ئەنیمەیشنی جیھانی سینەماییی مارڤڵ لە چەندین ڕۆلی پشتگیریکەر دەردەکەوێت وەکوو فیلمی The Cider House Rules، سپاس بۆ جگەرە کێشان ٢٠٠٥، جونۆ لە ٢٠٠٧، سووتاندن دوای خویندنەەوە لە ٢٠٠٨، لە سەرەوەی بەرگەھەوا ٢٠٠٩، لاشەی جێنیفەر لە ٢٠٠٩، و لا لا لاند لە ٢٠١٦، دەستەی دادپەروەری ٢٠١٧، دە پالم سپرینگس - Palm Springs لە ٢٠٢٠، بوون بە ڕیکاردۆکان - Being the Ricardos لە ٢٠٢١ بەمەش دەبێتە پاڵێوراوی خەڵاتێکی تر بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.
و لە تەلەڤیزیۆن بەھۆی چەندین ڕۆل بەناوبانگە وەکوو ڕۆڵگێڕانی زیندانییەکی باڵادەستی سپی پێست بە ناوی ڤێرنۆن شیلینگەر لە بەرنامەی ئۆزی تەلەڤیزیۆنی ئێچ بی ئۆ (ساڵانی ١٩٩٧–٢٠٠٣) و دووبارە ڕۆل دەەگێڕێ لە زنجیرەکانی Law & Order وەک دکتۆر ئیمێل لە تەلەڤیزیۆنی ئێن بی سی (ساڵانی ١٩٩٧ تا ٢٠١٠) و لە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی تی ئێن تی بەناوی The Closer وەک یاریدەدەری بەڕێوەبەری پۆلیس ڕۆل دەگێڕێت (لەنێوان ساڵانی ٢٠٠٥ تا ٢٠١٢) و لە زنجیرەکانی کاونتەرپارت - Counterpart ڕۆل وەک ھۆوارد سیلک دەگێڕێت لە تەلەڤیزیۆنی ستارز (ساڵانی ٢٠١٧–٢٠١٩).
لە شانۆی بڕۆدوەی سایمۆنز ڕۆلی کاپتن ھوک دەگێڕێ لە گەڕانەوەی پیتەر پان.
وەک ئەکتەری دەنگی ڕۆلی بۆ زۆر کارەکتەر گێڕاوە وەک: ئێم و ئێمی زەرد - Yellow M&M کە دەرکەوتنێکی ڕێکلامی بوو کە دەنگی بۆ دابین دەکات لەوەتەی ١٩٩٦ و کارەکتەر کەیڤ جۆنسن لە یاری ڤیدیۆیی پۆرتاڵ ٢ - Portal 2 (ساڵی ٢٠١١)، سوارچاکی سپی لە جێنەرەیتەر ڕێکس (٢٠١٠–٢٠١٣)، کارەکتەر تێنزن لە ئەفسانەی کۆرا (٢٠١٢–٢٠١٤)، ستاندفۆرد «فۆرد» پاینس لە گراڤیتی فۆڵز (٢٠١٥–٢٠١٦)، و کارەکتەر کای لە پاندای کۆنگ فو ٣ (٢٠١٦)، پارێزگار لیۆدۆر ڵایۆنھارت لە زووتۆپیا (٢٠١٦)، و کارەکتەر تیتولار لە کلاوس (٢٠١٩)، نۆلان گرایسن | ئۆمنی-مان لە نەبەزێنراو (٢٠٢١ تا ئێستا).