جیھانی واڵت دیزنی
From Wikipedia, the free encyclopedia
جیھانی دیزنی یان ھاوینەھەواری جیھانی واڵت دیزنی (بە ئینگلیزی: Walt Disney World Resort) کۆمەڵگەیەکی کات بەسەربردنە لە نزیک ئۆرلاندۆ لە ویلایەتی فلۆریدا. لە یەکەمی تشرینی یەکەمی ١٩٧١ کرایەوە و تەنھا پارکە گەشتیارییەکەی شانشینی سیحراوی تێدابوو. لەو کاتەوە ئیپکۆت (١ی تشرینی یەکەمی ١٩٨٢)، ستۆدیۆکانی ھۆلیوودی دیزنی (١ی ئایاری ١٩٨٩) و شانشینی ئاژەڵانی دیزنی (٢٢ی نیسانی ١٩٩٨)ی زیاد کردووە. ھەروەھا ٢ پارکی ئاوی و ٢٣ ھۆتێل و کەمپ و دیزنی سپرینگزی ھەیە کە ناوچەیەکی بازرگانییە و دوکانی یادگاری و چێشتخانە و چالاکییە وەرزشییەکانی تێدایە. ڕووبەرەکەی ٥٠ میل چوارگۆشەیە و گەورەترین پارکی گەشتیارییە لە جیھاندا.[1]
ھاوینەھەواری ئیلھام لە خەونەکانی واڵت دیزنی و دروستکردنی دیزنیلەند لە کالیفۆرنیا وەرگیراوە. پارکە ڕەسەنەکەی کە ناوی Magic Kingdomە، بە ھەمان شێوەی دیزنیلەند دیزاین کراوە. واڵت دیزنی «جیھانی دیزنی»ی دروستکرد بۆ ئەوەی ھاوینەھەواری پشووەکانی ھەبێت کە زۆر جیاواز بوو لە سەردانەکەی دیزنیلەند کە یەک ڕۆژە بوو، ئەمەش جۆرەھا وەرزشی زۆر فراوانتر، کات بەسەربردن، ھۆتێلی ھاوینەھەواری بابەتیی و کات بەسەربردن لەخۆدەگرێت.[2] پارکە گەشتیارییەکان چەندین بەشی جیاواز و خۆشیان لەگەڵدایە و دەتوانیت بچیتە مەلەکردن لە پارکە ئاوییەکان. ھەندێک جار، کارەکتەرەکانی دیزنی بە دەوری پارکەکاندا دەسوڕێنەوە بۆ ئەوەی چێژ بە گەشتیاران بدەن. بەشەکان پەیوەندییان بەو کتێب و فیلمانەوە ھەیە کە دیزنی دروستی کردووە.