جۆ پانتۆلیانۆ
From Wikipedia, the free encyclopedia
جۆزێف پیتەر پانتۆلیانۆ (لەدایکبووی ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥١)[1] ئەکتەرێکی ئەمریکییە کەوا بەزۆری ڕۆڵی کارەکتەرە تاوانبار و گەندەڵەکانی لە زنجیرە و فیلمەکانی تەلەڤیزیۆن بەرجەستە کردووە.
لەدایکبوون | جۆزێف پیتەر پانتۆلیانۆ (١٩٥١-٠٩-١٢) ١٢ی ئەیلوولی ١٩٥١ (تەمەن ٧٢ ساڵ) ھۆبۆکن، نیوجێرزی، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا. |
---|---|
ناوەکانی تر | جۆوی پانتس |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٧٤–تا ئێستا |
ھاوسەر |
|
مناڵ(ەکان) | ٤ |
ڕۆڵە سەرەتاییەکانی بریتی بوون لە بەرجەستەکردنی سەربازێکی بریندار لە زنجیرەی M*A*S*H* و ڕۆڵی گویدیۆ لە فیلمی Risky Business (١٩٨٣)، و تاوانکار فڕانسس فڕاتێلی لە فیلمی The Goonies (١٩٨٥) و ئێدی مۆسکن لە فیلمی Midnight Run (١٩٨٨). پانتۆلیانۆ دواتر ڕۆڵی نۆربی لە فیلمی Baby's Day Out، و سەرکردە کۆزمۆ ڕێنفرۆ لە ھەردوو فیلمی The Fugitive و U.S. Marshals. ڕۆڵەکانی تری بریتین لە ڕۆڵی سایفەر لە مەیتریکس، تێدی لە Memento، و کاپتان ھاوارد لە زنجیرە فیلمەکانی Bad Boys و ڕاڵف سیفارێتۆ لە وەرزی سێیەم و چوارەمی زنجیرەی The Sopranos.
پانتۆلیانۆ کاری دەنگی بۆ ھەریەک لە کۆڵ ئۆڤ دیووتی: بلاک ئۆپس٢ و GTA IIIیش کردووە. بۆ ڕۆڵی ڕاڵفی لە زنجیرەی سۆپرانۆکان توانی ببێتە براوەی خەڵاتی ئێمی بۆ باشترین ئەکتەری پشتگیریکار.