تێستۆستێرۆن
From Wikipedia, the free encyclopedia
تێستۆستێرۆن (بە ئینگلیزی: Testosterone) ھۆڕمۆنێکی ستیڕۆیدییە، توخمە سیفەتەکانی نێرە و بەرھەمھێنانی تۆوەکان ڕێکدەخات. [1]لە نێرینە تێستۆستیرۆن ڕۆڵێکی گرنگ دەگێرێ لە گەشەسەندنی ئەندامی بەرھەمھێنەر وەکوو (گون ، پرۆستات) ھەروەھاش بۆ گەشەسەندنی تایبەتمەندی سێکسی دووەم وەکوو گەشەسەندنی ماسوولکە و ئێسک بە شێوەی نێرینە، و گەشەسەندنی قژ،[2]جگە لەمەش تێستۆستیرۆن لە ھەردوو جێندەرەکە دەبینرێ و پێویستە بۆ تەندروستی (بۆ نمونە جگە لە پیاوان ئافرەتان کەمێک تێستۆستیرۆن لەلەشیان ھەیە)[3] وە جگە لەمەش تێستۆستیرۆن بەرگری دەکات دژی پووکانەوەی ئێسک[4] ناجێگیری تێستۆستیرۆن لە نێرینە لەوانەیە چەن بارودۆخێکی نائاسایی دروست بکات وەکوو لەدەستچوونی ئێسک و خورانی ئێسک تێستۆستیرۆن سترۆیدێکە لە جۆری ئەندرۆستەین تیابووی کیتۆن و ھایدرۆکسیل[5] جگە لە رۆلەکەی لەلەشی مرۆڤ، تێستۆستیرۆن وەکوو دەرمان بەکاردێت بۆ چارەسەری ھایپۆگۆنادیسم لە پیاوان و شێرپەنجەی مەمک لە ئافرەتان،[6] لەوکاتەوەی ڕێژەی تێستۆستیرۆن دادەبەزێ تا تەمەن بەرەو سەرەەوە بچێت، تێستۆستیرۆن ھەنێک جار وەک دەرمان دەستدەکەوێت بۆ ئەو پیاوانەی بەتەمەن داچوون و ڕێژەی تێستۆستیرۆنیان نزمە ھەروەھا وەک بەشێک لە چارەسەری ترانسجێندەر بەکارێت بۆ ترانسجێندەری کوڕ،
کە پەیوەستن بە گەشەکردنی سێکسی نێرینە ئەوانیش (تێستۆستێرۆن و دیھایدرۆتێسترۆن)[7]
ھەروەھا تێستۆستیرۆن ڕۆلێکی گرنگی ھەیە بۆ دروستکردنی شەھووەت و چێژ و وروژاندن[8]
کارەکانی تێستۆستێرۆن لەلاشەدا:
گەر بێت و لەتەمەنی ھەرزەکاری ھۆرمۆنەکە بە شێوەی ئاسایی گەشە بکات ئەوا:
- دەنگی نێرینە (گەشەکردن و قوڵبونەوەی دەنگ)
- مووەکان (گەشە کردنی مووەکان بە درێژایی لاشە)
- باڵا (لەوانەیە یارمەتی درێژی باڵاش بدات
- ماسولکە (یارمەتی گەشەی ماسولکەدەدات) + بە ڕاھێنانەوە
- لاشە (مەمکەکان و ڕووخسار و پێست)
- ئێسکەکان (بەشێوەی نێرینە)[9]
کارەکانی دیھایدرۆتێستۆستێرۆن لەلاشەدا:
دی ھێچ تی (DHT) لە ڕێگەی تێستۆستیرینەوە دێتە بوون ئەگەر بێت لەلاشەدا نۆرماڵ بێت ئەوا:
ھەروەھا ھۆرمۆنی DHT پەیوەندی ھەڵوەرین و کەمبوونەوە و لاوازبوونی قژ ھەیە لە ھەردوو ڕەگەز کە ڕێژەکەی زیاتر لە نێرینە زیاترە[7]