تۆم ھۆڵاند
ئەکتەرێکی بەریتانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆماس ستانلی ھۆڵاند (بە ئینگلیزی: Tom Holland؛ لەدایکبووی ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦)[1] ئەکتەرێکی ئینگلیزییە. دەرچووی قوتابخانەی BRITە لە لەندەن. دەستی بە پیشەی نواندن کردووە لە ڕۆڵێکی شانۆییدا لە موزیکاڵی Billy Elliot لە شانۆی وێست ئێندی لەندەن لە ٢٠٠٨ەوە بۆ ٢٠١٠. بەھۆی ڕۆڵ سەرەکی لە فیلمی The Impossible (٢٠١٢)دا ناوبانگی زیاتری دەرکرد، کە بەھۆیەوە بووە خاوەنی خەڵاتی بازنەی ڕەخنەگرانی لەندەن بۆ باشترین نواندنکاری لاوی ساڵ.
زانیاریی خێرا تۆم ھۆڵەند, لەدایکبوون ...
تۆم ھۆڵەند | |
---|---|
Tom Holland | |
لەدایکبوون | تۆماس ستانلی ھۆڵەند (١٩٩٦-٠٦-٠١) ١ی حوزەیرانی ١٩٩٦ (تەمەن ٢٧ ساڵ) |
پەروەردە | قوتابخانەی BRIT |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠٦–ئێستا |
باوان |
|
دایخە
ھۆڵەند ناوبانگێکی گەورەی پەیداکرد بەھۆی ڕۆڵی پیاوی جاڵجاڵۆکە لە فیلمە سوپەرھیرۆکانی Captain America: Civil War (٢٠١٦)، Spider-Man: Homecoming (٢٠١٧)، Avengers: Infinity War (٢٠١٨)، Avengers: Endgame (٢٠١٩)، و Spider-Man: Far From Home (٢٠١٩).
لە ٢٠١٧دا، ھۆڵەند خەڵاتی بافتای وەرگرت بۆ ئەستێرەی تازە ھەڵکەوتوو.