تۆماس سانگستەر
ئەکتەری ئینگلیز / From Wikipedia, the free encyclopedia
تۆماس برۆدی-سانگستەر (لەدایکبووی ١٦ی ئایاری ١٩٩٠) کە ھەندێک جار بە تۆماس سانگستەریش دەنووسرێت، ئەکتەرێکی ئینگلیزە کە بە ڕۆڵی سام لە ڕاستی خۆشەویستی (٢٠٠٣)، سایمن لە نانی ماکفی (٢٠٠٥)، فێرب لە ڤێنێس و فێرب (٢٠٠٧–٢٠١٥)، جۆجێن ڕید لە کایەی تەختە پاشایەتییەکان (٢٠١٣–٢٠١٤)، نیوت لە زنجیرەفیلمی مازی ڕاکەر (٢٠١٤–٢٠١٨)، و بێنی واتس لە کورتە زنجیرەی گامبیتی شاژنی نێتفلیکس (٢٠٢٠) ناسراوە.[1]
ئەم وتارە ھەتیوە، چونکە ھیچ وتارێکی تر بەستەری پێی نەداوە. تکایە لە وتارە پەیوەندیدارەکانەوە بەستەرەکان بەم پەڕە ئاشنا بکە؛ بۆ پێشنیارەکان ئامرازی دۆزینەوەی بەستەر تاقی بکەرەوە. (ئازار ٢٠٢٠) |
تۆماس برۆدی-سانگستەر | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٩٠-٠٥-١٦) ١٦ی ئایاری ١٩٩٠ (تەمەن ٣٤ ساڵ) ساوتوارک، لەندەن، ئینگلتەرا |
نەتەوە | بەریتانی |
ناوەکانی تر | تۆماس سانگستەر |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ٢٠٠١–ئێستا |
برۆدی-سانگستەر بەھۆی ڕۆڵگێڕان لە فیلمەکانی مردنی پاڵەوان (٢٠١١)، ئەستێرەی ڕاستبوونەوە (٢٠٠٩)، و ڕۆڵی پۆڵ مەککارتنی لە کوڕە هیچشوێنێک (٢٠٠٩) ناوبانگی دەرکردووە. ھەروەھا کامیۆیەکیشی ھەبوو بە ڕۆڵی ئەفسەری پلەی یەک لە جەنگی ئەستێرەکان: ھەستانەوەی ھێزەکە (٢٠١٥)، ڕۆڵی ویتی وین لە کورتە زنجیرەی بێخودای نێتفلیکس (٢٠١٧) و ڕۆڵی جۆن ترەیسیشی گێڕا لە باڵندەیبروسکە دەڕوات (٢٠١٥–٢٠٢٠)