تاندیوێ نیوتن
From Wikipedia, the free encyclopedia
میلانیا تاندیوێ نیوتن ئۆ بی ئەی (بە ئینگلیزی: Thandiwe Newton؛/ˈtændiːweɪ/؛[1] لەدایکبووی ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢)، خانمە ئەکتەرێکی بەریتانییە. خەڵاتی جۆراوجۆری وەرگرتووە، لەوانە خەڵاتی ئێمی پڕایم تایم بۆ باشترین خانمەئەکتەری پاڵپشت لە زنجیرەیەکی درامی، و خەڵاتی بافتا تیڤی، جگە لە پاڵێوراو بۆ دوو خەڵاتی گۆڵدن گڵۆب. لە خەڵاتی ڕێزلێنانی ساڵی نوێی ٢٠١٩ وەک ئەفسەری نیشانی فەرمی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی (OBE) دەستنیشانکرا بەھۆی خزمەتەکانی بە فیلم و خێرخوازی.[2]
زانیاریی خێرا تاندیوێ نیوتن نیشانی فەرمی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی, لەدایکبوون ...
تاندیوێ نیوتن نیشانی فەرمی ئیمپراتۆریەتیی بەریتانی | |
---|---|
لەدایکبوون | میلانیا تاندیوێ نیوتن (١٩٧٢-١١-٠٦) ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٧٢ (تەمەن ٥١ ساڵ) لەندەن, ئینگلتەرا |
ناوەکانی تر | تاندیوێ نیوتن |
پەروەردە | زانکۆی کامبریچ |
پیشە | ئەکتەر |
چالاکبوون | ١٩٨٩–ئێستا |
ھاوسەر | ئۆل پارکەر (ھاوسەرگیری ١٩٩٨؛ ٢٠٢٢) |
مناڵ(ەکان) | ٣ |
دایخە