بڕایس داڵاس ھاوارد
ئەکتەری ئەمریکی / From Wikipedia, the free encyclopedia
بڕایس داڵاس ھاوارد (بە ئینگلیزی: Bryce Dallas Howard؛ لەدایکبووی ٢ی ئازاری ١٩٨١)[1] خانمەئەکتەر و دەرھێنەری ئەمریکییە، و کچی گەورەی دەرھێنەر ڕۆن ھاواردە.[2] یەکەم بەشداریکردنی لە تەمەنی ھەشت ساڵان بوو لە فیلمێکی باوکیدا بە ناوی Parenthood، یەکەم بەشداریکردنی لە فیلم بە ڕۆڵی سەرەکی لە فیلمی The Villageدا بوو لە ساڵی ٢٠٠٤.[3] ئەو بەشداری لە چەندین فیلم کردووە، بەناوبانگرینیان Rocketman، Jurassic World، Jurassic World: Fallen Kingdom. کاری دەرھێنانی بۆ ٣ فیلم کردووە، یەک لەوانە بەناوی Dads. ھەروەھا بەشداری چەند زنجیرەیەکی تەلەڤیزیۆنی کردووە وەک ئەکتەر و دەرھێنەر.
زانیاریی خێرا بڕایس داڵاس ھاوارد, لەدایکبوون ...
بڕایس داڵاس ھاوارد | |
---|---|
لەدایکبوون | (١٩٨١-٠٣-٠٢) ٢ی ئازاری ١٩٨١ (تەمەن ٤٣ ساڵ) لۆس ئانجلەس، کالیفۆرنیا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
خوێندنگە | زانکۆی نیویۆرک |
پیشە | خانمەئەکتەر، دەرھێنەر |
چالاکبوون | ١٩٨٩–ئێستا |
ھاوسەر | سێت گەیبڵ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٦) |
مناڵ(ەکان) | ٢ |
باوان |
|
خزمەکان |
|
واژوو | |
دایخە