ئەیمی واینھاوس
گۆرانیبێژێکی بەریتانی / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئەیمی جەید واینھاوس (بە ئینگلیزی: Amy Jade Winehouse • ١٤ی ئەیلوولی ١٩٨٣ – ٢٣ی تەمووزی ٢٠١١) گۆرانینووس-بێژێکی جوولەکەی بەڕەگەز ئینگلیز بوو. ئەو بە دەنگە کۆنترالتۆ قووڵەکەی ناسرابوو لەگەڵ بەھرە مۆسیقییەکەی لە تێکەڵکردنی مۆسیقای ئەلیکترۆنی و سۆڵ (ھەندێکجار بە نیۆ سۆڵ یان سۆڵی چاو-شین ناسراوە)، ڕیتم و بلووز لەگەڵ جاز. یەکەم ئەلبوومی واینھاوس بە ناوی فرانک (٢٠٠٣) سەرکەوتنێکی گەورەی بەدەست ھێنا لە شانشینی یەکگرتوو و پاڵێورا بۆ خەڵەتەکانی مێرکری. ئەلبومە شوێنکەوتووەکەی فرانک، بەناوی باک تو بلاک (گەڕانەوە بۆ ڕەش) پاڵێورا بۆ خەڵاتەکانی گرامی ساڵی ٢٠٠٨، بووە ھۆکاری بردنەوەی بە پێنج خەڵاتی گرامی و بووە یەکەم ئافرەتی بەریتانی کە پێنج خەڵاتی گرامی بباتەوە و توانی تۆماری زۆرترین بردنەوە لەلایەن ئافرەتێکەوە لە تەنھا شەوێکدا بشکێنێت.[1]
زانیاریی خێرا ئەیمی واینھاوس, لەدایکبوون ...
ئەیمی واینھاوس | |
---|---|
لەدایکبوون | ئەیمی جەید واینھاوس (١٩٨٤-0٩-١٤) ١٤ی ئەیلوولی ١٩٨٤ |
مەرگ | ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١(٢٠١١-٠٧-٢٣) (٢٧ ساڵ ژیاوە) شارۆچکەی کامدێن، لەندەن، ئینگلتەرا |
ھۆکاری مەرگ | ژەھراویبوونی کحولی |
شوێنی حەوانەوە | گۆڕستانی جوولەکەکان لە لەندەن، ئێدگوێر، لەندەن |
پیشە |
|
چالاکبوون | ٢٠٠٣–٢٠١١ |
ئایین | جوولەکە |
ھاوسەر | بلەیک فیلدەر-سیڤیڵ (ھاوسەرگیری ٢٠٠٧؛ جیابوونەوە ٢٠٠٩) |
یار |
|
پیشەی مۆسیقی | |
چەشنەکان |
|
ئامێرەکان |
|
کۆمپانیاکان |
|
بابەتە پەیوەندیدارەکان |
|
وێبگە | amywinehouse |
دایخە