ئێل کەمینۆ: فیلمی برێکینگ باد
فیلمێکی ئەمریکیی دەرھێندراو لەلایەن ڤینیس گیلیگن لە ٢٠١٩ / From Wikipedia, the free encyclopedia
ئێل کەمینۆ: فیلمی برێکینگ باد (یانیش بە ناوە سادەکەی ئێل کەمینۆ) فیلمێکی تاوانکاری و درامای ئەمریکی ساڵی ٢٠١٩یە کە ڕووداوەکانی لەدوای زنجیرەی گۆڕانی خراپ دەچن بەڕێوە. دروستکەری زنجیرەکە ڤینس گیلیگن وەک سیناریۆنووس، بەرھەمھێنەر و دەرھێنەری فیلمەکە گەڕاوەتەوە و ئاڕۆن پۆڵ وەک جێسی پینکمن لە فیلمەکەدا دەردەکەوێت. چیڕۆکی فیلمەکە باسی ئەو ڕووداوانە دەکەن کە دوای ئەڵقەی کۆتاییی زنجیرەکە تووشی جێسی پینکمن دێن.
ئێل کەمینۆ: فیلمی برێکینگ باد | |
---|---|
دەرھێنەر | ڤینس گیلیگن |
بەرھەمھێنەر |
|
شانۆنامە | ڤینیس گیلیگن |
لەسەر بنەمای | گۆڕانی خراپ لە لایەن ڤینس گیلیگن |
ئەکتەران | ئاڕۆن پۆل |
مۆسیقا | دەیڤ پۆڕتەر |
وێنەگری سینەمایی | ماڕشڵ ئادەمس |
مۆنتاژ | سکیپ ماکدۆناڵدز |
کۆمپانیای بەرھەمھێنەر |
|
بڵاوکردنەوە |
|
دەرچوون |
|
ماوەی فیلم | ١٢٢ خولەک[1] |
وڵات | ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا |
زمان | ئینگلیزی |
تێچوون | ٦ میلیۆن دۆلار[2] |
فیلمەکە لەوەتەی ساڵی ٢٠١٣وە دەنگۆی دەرچوونی ھەبووە. گیلیگن لە ٢٠١٧ بیرۆکەی فیلمەکەی لای پۆڵ باسکرد، دوای تێپەڕبوونی نزیکەی دە ساڵ بەسەر دەرچوونی یەکەم ئەڵقەی گۆڕانی خراپ، و بەشێوەیەکی نھێنی لە نیو مەکسیکۆ و لە تشرینی دووەمی ٢٠١٨دا دەستیان بە کاری وێنەگرتنی فیلمەکە کرد و بەماوەی ٦٠ ڕۆژ تەواویان کرد. پڕۆژەکە تاکوو ئابی ٢٠١٩ بە نھێنی ھێڵدرایەوە، تا گەیشتە ئەوەی نێتفلیکس بە بڵاوکردنەوەی ترەیلەرێک ڕای بگەیەنێت.
فیلمەکە بەشێوەی دیجیتاڵی لەسەر نێتفلیکس بڵاوکرایەوە، لەپاڵ پەخشکردنی بۆ ماوەیەکی کاتی لە سینەماکان لە ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩دا. ڕەخنەگران پێشوازییەکی گەرمیان لە فیلمەکە کرد کە ستایشی تایبەتی نواندنەکەی ئاڕۆن پۆڵیان کردبوو و زنجیرەکەیان وەک کۆتایییەکی گونجاو بۆ ھەوادارە دێرینەکانی زنجیرەکە لە قەڵەم دابوو.[3]