ئامێری درومان
From Wikipedia, the free encyclopedia
ئامێری درومان ئامێریکە بوو دورینی قوماش لەگەڵ کەرەستەی دەزوو پێکەوە بە کاردێت. ئامێری درومانەکان لە مەودای شۆڕشی پێشەسازی یەکەم بەرھەم ھات تائەو بەرھەمەی کەبە دورینی دەست لە کومپانیاکانی پۆشاک دەکرا بەرز بکاتەوە. کاتی یەکەم داھێنانی ئامێری درومان بە گشتی کاری توماس سینتی ئینگلیزی لە سالی١٧٩٠ دادنریت،[1]
ئامێری درومان بە ڕادەییەکی زۆر بووە ھۆی گەشەکردن و پەرەسەندنی بەھرەکانی تایبەت بە پیشەی پووشاک.[2][3]
ئامێری درومانەکانی ماڵەوە بە شێوازێک بەرھەمھاتبوون کە تاکە کەسێک دەیتوانی بە کەرستەی جیا لە کاتێکدا تەنھا یەک شێواز بە کار بێنیت و درومان بکات[2]
لە ئامێری درومانی مودێرندا پرۆسەی دورینەکە خۆکارانە دەبێت تا قوماش با ئاسانی بەبێ پێوەکردنی دەرزی، مەکۆ و ئەو کەرستانە کە لە دورینی دەستی داھەبوو.[2]
ئامێرە درومانە سەرەتایەکان یان بە خولانەوەی بەردەوامی دست بوو یا خود با مکانیزمیکی پایدەر ئاسا بە پێ دەسورانەوە. ئامێرە کارەبایەکان دواتەر ھاتنە کایەوە.
ئامێرە درومانە پێشەیەکان بە پێچەوانەی ئامێرە درومانە ماڵییەکان لە ڕووی قەبارە نرخ شێوە و کاریان گەورەتر، خێراتر و ھەمە چشن بوون.[4]